سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە سووریا کوژرا

K24 - هەولێر:

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی سەربازیدا لە باکووری رۆژئاوای سووریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان کوشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (3ـی ئایاری 2023)، فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا بەئامانجگرتنی سەرکردەیەکی قاعیدەی لە باکووری رۆژئاوای سووریا ئاشکراکرد و راشیگەیاند، دواتر زانیاری زیاتر لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە بڵاودەکەنەوە.

ژەنەڕاڵ مایکل کریلا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا لەوبارەیەوە گوتی: ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بە هەژموونی داعش و چەکدارانی قاعیدە بووە.