سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

K24 - هەولێر:

رۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

لە دیدارەكەدا كە خاتوو ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و بەڕێز ئیرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و رۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقیش بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات