وه‌زیری نه‌وتی عێراق: رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تایبه‌ت به نه‌وت گه‌یشتووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی
K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا و هه‌ولێر له ماوه‌یه‌كی كورتدا ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ته‌واو ده‌كه‌ن، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا له ئێستادا سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی به‌نده‌ری جهیهانه كه نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێیدا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی ئایاری 2023) حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له "كۆڕبه‌ندی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری و بووژانه‌وه" كه كاره‌كانی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتننامه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به نه‌وت گه‌یشتووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی و له ئێستادا كار له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ناو رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كرێت كه ئه‌وپه‌ڕی تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌خایه‌نێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیشیكرده‌وه، زانیارییه‌كان له توركیاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆرییه‌كانی بۆری نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌ژێر چاككردنه‌وه و پشكنیندان، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه نه‌وتێكی به‌فیڕۆ نه‌چێت.