ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هەنوکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، مەکتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ بکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کاروباری ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی دوای کۆنگرەی 14ی ئەو حزبە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو.