زانایەکی کۆمپیوتەر مەترسیەکانی زیرەکی دەستکرد ئاشکرا دەکات

جێفری هینتۆن، زانای کۆمپیوتەر کە بە باوکی زیرەکی دەستکرد ناسراوە
جێفری هینتۆن، زانای کۆمپیوتەر کە بە باوکی زیرەکی دەستکرد ناسراوە

K24- هەولێر

زانایەکی کۆمپیوتەر کە تەکنەلۆژیایەکی سەرەکی بۆ سیستەمی زیرەکی دەستکرد دروستکردووە، وازی لە کارەکەی هێنا بۆ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو تەکنەلۆژیایە ئاشکرا بکات.

جێفری هینتۆن، زانای کۆمپیوتەر کە بە "باوکی زیرەکی دەستکرد" ناسراوە، لە کۆمپانیای گووگڵ وازی لە کارەکەی هێنا، بۆ ئەوەی دەربارەی مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا قسە بکات.

هینتۆن، کە تەکنەلۆژیایەکی سەرەکی بۆ سیستەمی زیرەکی دەستکرد دروستکردووە، بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاند، پێشکەوتن لەم بوارەدا مەترسییەکی قووڵ دەخاتە سەر کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی.

هینتۆن دەشڵێت: "سەیر بکەن پێنج ساڵ لەمەوبەر چۆن بووە و ئێستا چۆنە، جیاوازیەکە وەربگرە و بڵاوی بکەرەوە چەند ترسناکە".

 ئاماژەی بەوەشکرد، کێبڕکێی نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا فشار دەخاتە سەر کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای نوێی زیرەکی دەستکرد بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاو بکەنەوە، ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر هەلی کار و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە.

روونیشیکردەوە، ئەستەمە بزانیت چۆن رێگری لە لایەنە نەرێنییەکان دەگریت لە بەکارهێنانیان بۆ شتە خراپەکان.

لە ساڵی 2022، گووگڵ و ئۆپن ئەی، کە لە پشت نەرمەکاڵای چاتبۆتی چات جی پی تی کە بەناوبانگن بە زیرەکی دەستکرد، دەستیان کرد بە دروستکردنی سیستەمێک کە بڕێکی زۆر گەورەتری ئەو داتایانە بەکاردەهێنن کە پێشتر بەکاردەهێنران.