یانەیەکی پلە پێنجی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ واژۆ بکات
یانەیەکی پلە پێنجی ئینگلیزی گاڵتە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و رەتیدەکاتەوە بیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە واژۆ بکات.
دوای ئەوەی کۆمپانیای ڤاناراما کە یەکێکە لە سپۆنسەرەکانی یانەی برۆملی ئینگلیزی، لە تویتەر وێنەیەکی فۆتۆشۆپی رۆناڵدۆی بە درێسی برۆملی دانابوو، نووسیبووی: هێشتا درەنگ نەبووە کریستیانۆ رۆناڵد، ئەگەر دەتەوێت دەتوانیت بێی وەرزی داهاتوو لە یانەی برۆملی یاریی بکەیت'، کەچی یانە ئینگلیزییەکە ریتویتی سپۆنسەرەکەی کردبوو، بۆی نووسیوە: نەخێر، ئەوە تۆ باشیت'.
Nah, you're alright. https://t.co/aBGwyLUeQZ
— Bromley FC (@bromleyfc) May 2, 2023
یانەی برۆملی کە لە خولی یانە پلە پێنجەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکات، گاڵتەی بە دۆن کردووە و رەتیدەکاتەوە گرێبەستی لەگەڵ رۆناڵدۆ واژۆ بکات، کە بەمدواییە لە ئیسپانیا دنەگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کریس دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی بەجێبهڵێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەوروپا، کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید کردووە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی 38 ساڵان سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودییەوە کرد و تا ئێستا لە 15 یاری بە درێسی یانە سعوودییەکە 12 گۆڵی کردووە.