نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ركی به‌غدایه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابینبكات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی به‌غدایه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكات. ده‌شڵێت: ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان پێش به‌غدا ده‌ستمان به پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پانێڵێك له كۆڕبه‌ندی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌ركی منه كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌م. هه‌روه‌ها گوتی: "شانازییه بۆ من كه ببمه سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام له به‌رنامه‌م دا نه‌بووه و ئێستا سه‌رۆككۆمارێك هه‌یه به‌هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم".
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: "كاتێك سه‌رۆككوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش بووم، ئاسایی سه‌ردانی به‌غدام كردووه، ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراق ده‌ژین، به‌رده‌وام دێینه به‌غدا و سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "به‌ر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئێمه زووتر ده‌ستمان به پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی و بونیاتنانه‌وه كردووه، دوای كۆتاییهاتن به ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عس، بیرمان له ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كرده‌وه".
ده‌شڵێت: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان نه‌هامه‌تی زۆرمان بینیووه، كێشه‌ی كاره‌بامان هه‌بووه و له‌هه‌ندێ شوێن تا ئێستاش ئه‌و كێشه به‌رده‌وامه، بۆیه هیشتا زۆرمان ماوه ئه‌نجامی بده‌ین، تا ده‌گه‌ین به‌و ئامانجه‌ی هه‌مانه.
باسی له‌وه‌شكرد، دۆخی خه‌ڵك له ئاستێكی باش دا نییه، به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌مه، به دڵنیاییه‌وه كێشه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ناتوانم ئه‌مه ره‌تبكه‌مه‌وه، جیا له‌وه‌ش كێشه‌ی سیاسیمان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دا هه‌یه، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان هه‌موو تواناكانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان.
گوتیشی: "به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمیش له پێكهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێم پێكهاتووه".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌ركه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنم دیاریكردووه، داواشم له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، به‌و واده‌یه پابه‌ندبن، پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجامبده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین له واده‌ی دیاریكراودا بكرێت و دوانه‌خرێت.
له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: پێموایه ماوه‌ی شه‌ش مانگ زۆر كورته، تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكومه‌تی ئێستای عێراق بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین سه‌یری ئه‌و شه‌ش مانگه بكه‌ین كه چی كراوه، له‌وانه‌ی كه ئه‌نجامدراون، دروستكردنی كه‌شێكی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌م دواییه كاتێك گه‌ڕامه‌وه به‌غدا، هه‌ستم به‌و جیاوازییه‌كه كرد، چونكه له‌گه‌ڵ سوودانی باسمان له‌وه كرد كه چۆن خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین، یاخوود چۆن وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی رابكێشین، ئه‌مه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشتر بوونی نه‌بووه، من موجامه‌له‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینم سوودانی هه‌وڵده‌دات عێراق بباته كه‌نارێكی ئارام، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جیاوازه، سوودانی له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ته‌واوی لایه‌نه‌كانی عێراقی كۆكردووه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتن هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ری كۆكن، بۆیه نه‌خشه رێگایه‌كمان هه‌یه كه چۆن به‌نده‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكه‌ین، هه‌میشه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باس له پڕۆژه گه‌وره‌كان ده‌كات، جیا له‌وه‌ش باس له‌و رێككه‌وتنانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وڵاتان ئه‌نجامی داون، دوای تێپه‌ڕبوونی ده‌یان ساڵ، ئه‌مه زمانێكی نوێیه له عێراق گوێمان لێده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و زمانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا گوێمان لێده‌بێت، بریتین له زمانی ژماره، زمانی خزمه‌تگوزاری و زمانی وڵات چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت، هه‌روه‌ها چۆن وه‌به‌رهێنان بكرێت، كه ئه‌و زمانه له‌دوای 2003ـه‌وه له عێراق بوونی نه‌بووه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران نییه، مه‌سه‌له‌ی ئێمه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته، ئێمه به‌هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، له‌دوای 2003ـه‌وه هه‌موومان هه‌ڵه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته وانه له رابردوو و ئه‌و هه‌ڵانه‌وه وه‌ربگرین، بۆیه پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، ئێمه چ عێراقێكمان ده‌وێت؟ یاخوود ده‌مانه‌وێت عێراق به‌ره‌و كوێ ببه‌ین؟، ئایا لۆژیه‌كه ئێستاش به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو بنێین كه كێ له عێراق به‌هێزه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیكه حوكمی عێراق بكرێت، هه‌موو لایه‌كمان دۆڕاو ده‌بین، مێژووی عێراقیش ئه‌وه‌ی پیشانمان داوه، عێراق ئه‌وكاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، كه هه‌موو پێكهاته‌كانی خۆیان له پڕۆسه‌ی سیاسی به به‌شدار بزانن، ئێمه ته‌حه‌موولی ئه‌و دۆخه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها برایانمان له پێكهاته‌ی شیعه، سووننه و ته‌واوی پێكهاته‌كان ته‌حه‌موولی ئه‌وه بكه‌ن، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه گه‌لی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات دۆخه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر بێت، من وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێموایه قوڵایی ستراتیژی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێمه له به‌غدایه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ر مۆدێلێك رێكبكه‌وین كه پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی جواگرافیای عێراق بژین، له‌م چوارچیوه‌یه‌دا له ساڵی 2003ـه‌وه له قۆناغی ئینتیقالیدا بووین، كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه چیتر ناتوانین به گه‌لی عێراق بڵێین بوارمان بده‌ن، هه‌تا كه‌ی؟ ده‌بێت پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ راشكاوانه دابنیشین و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ره‌و ئایینده هه‌نگاو بنێین، ئێمه به ئومێد و هیوایه‌كی زۆره‌وه به‌شداریمان له‌م حكومه‌ته‌دا كردووه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ده‌بێت سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكه‌ین بۆ سه‌بر و ئارامیان بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌پرسین كه ئایا مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه كه تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه، من ده‌ڵێم نه‌خێر، هه‌ندێ پرسی ته‌كنیكی هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێن، كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان دڵنیاین له‌وه‌ی كه پرسه‌كه سیاسی نییه، كه هیوادارم به هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كێشه ته‌كنیكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دووپاتیكرده‌وه، دوو یاسا بۆ عێراق گرنگن، یه‌كه‌میان یاسای گشتی بودجه و یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كان، كه دوو یاسای گرنگن سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری بۆ عێراق به‌رهه‌م دێنن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: تیمی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، یه‌ك تیمن، تیمی جیاوازمان نییه، ته‌نیا هه‌ندێ پرسی هونه‌ری هه‌ن كه تا ئێستا جێبه‌جێ و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ر له‌وه‌ی بێمه ئێره، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆمان له‌باره‌یه‌وه كردووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گوتی: توركیا هه‌ندێ كێشه‌ی ئه‌منی هه‌یه، كه پێویسته عێراق چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه لاببه‌ین كه ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره بۆردومانانه، توركیا مافی خۆیه‌تی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له عێراق هه‌ریمی كوردستان هه‌بێت، ناكرێت گروپێكی چه‌كداری بچێته توركیا كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات و بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئێرانیش وایه، هیچ ماقووڵ نییه ببین به هه‌ڕه‌شه بۆ دراوسێكانمان، كه زۆر به‌داخه‌وه هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن، ئه‌گه‌ر بوونی په‌كه‌كه له سنووره‌كان نه‌بێت، بۆچی توركیا بۆردومانی هه‌ندێ شوێن ده‌كات، ئه‌گه‌ر بوونی هه‌ندێ هێزی ئۆپۆزسیۆن نه‌بێت، ئێرانیش بۆردومان ناكات، بۆیه ده‌بێت هۆكاره‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌م پرسه‌دا هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌م له‌گه‌ل توركیا زۆر جددی له‌سه‌ر هێڵ بووه، پێكه‌وه‌ش له‌سه‌ر هێڵین و هه‌نگاویش باشیش نراوه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هۆكاری سه‌قامگیری بین له ناوچه‌كه، نامانه‌وێت هۆكاری دروستكردنی كێشه بین بۆ دراوسێكانمان، ده‌مانه‌وی باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران، سووریا و سعوودیه هه‌بێت، ئه‌مه سیاسه‌تی عێراقه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی.
تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، ئێمه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به جیاواز له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌یری وێستگه‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی عێراقی داوه، له‌ساڵی 2003 به‌بێ پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا رژێمی به‌عس نه‌ده‌ڕوخا، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وكات له تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام پاڵپشتی راسته‌وخۆ بۆ رووخانی رژێمی عێراق، ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، كه داعش هات، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی سه‌ره‌كی بوو یارمه‌تی عێراقی دا، هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه عێراق و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه، هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه ستراتیژییه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق زیاتر له 30 ساڵ دۆستایه‌تیمان هه‌یه، ئێمه دۆستین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییه رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و باشتربێت".
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در گوتی: "هه‌میشه رێزی زۆرمان بۆ موقته‌دا سه‌در و ئه‌و ماڵباته تیكۆشه‌ره هه‌یه، ره‌وتی سه‌در و رێبه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌ر كوێ بن، قورساییان هه‌یه، په‌یاممان بۆ ئه‌وان پشتگیریكردنه له حكومه‌تی ئێستای عێراق".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیوادارم له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئێمه له سنووری 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتمان هه‌نارده ده‌كرد، ئێستا وه‌ستاوه، ئه‌مه زیان به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان مانگێكه نه‌وتی هه‌نارده نه‌كردووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چۆن مووچه وه‌رده‌گرن؟، ئه‌وه ئه‌ركی به‌غدایه و ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات.