نوێنەرانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئەنقەرە بە شەڕ دێن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی شاندی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئاڵای ئۆكرانیا له ده‌ستی نوێنه‌رێكی ئۆكرانیا رادە‌كێشێت و نوێنه‌ری ئۆكرانیاش په‌لاماری ده‌داته‌وه.
ئۆلێكسانده‌ر ماریۆكۆفسكی نوێنه‌ری ئۆكرانیا له لووتكه‌ی ئابووری رێكخراوی وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای ره‌ش، كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشانده‌دات، كاتێك ئاڵای وڵاته‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه و له‌ناكاو سه‌رۆكی شاندی رووسیا له‌و لووتكه‌یه ئاڵای ئۆكرانیا له‌ده‌ستی ئۆلێكسانده‌ر راده‌كێشێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاندی رووسیا ئاڵای ئۆكرانیا دەبات، نوێنه‌ری ئۆكرانیاش به‌دوای ده‌كه‌وێت و لێیده‌دات و ئاڵای وڵاته‌كه‌ی لێده‌سه‌نێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له راڕه‌وی هۆڵه‌كه ئاماده‌بوون، ناوبژیوانی ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری ئۆكرانیا له سه‌رۆكی شاندی رووسیا دوورده‌خه‌نه‌وه.