رووسیا بۆ گرووپی ڤاگنەر: چەکتان دەدەینێ

ژمارەیەک ئەندامی گرووپی ڤاگنەر | وێنە: AP
ژمارەیەک ئەندامی گرووپی ڤاگنەر | وێنە: AP

K24 - هەولێر:

دوای هەڕەشەکانی فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر وەزیری بەرگری رووسیا بڕیاریدا چەک، فیشەک و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات.

رۆژی هەینی 5ـی نیسانی 2023، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە دابینکردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان بۆ ئەو هێزانەی بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یێڤگێنی پریگۆژین، فەرماندەی گرووپی سەربازی ڤاگنەر هەڕەشەی کشانەوەی سەربازەکانی کرد لە باخموت، ئەگەر تا 9ی ئەم مانگە فیشەک و پێداویستیان بۆ دابین نەکرێت. پریگۆژین گوتیشی، "کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار سەربازیان لەئەستۆی وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەستەی گشتی سوپای رووسیایە، چونکە ئامادە نەبوون فیشەکمان بۆ دابین بکەن."

دوای هەڕەشەکانی پریگۆژین سوپای رووسیا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزکانی لە ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا دەرکرد.

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا "کریملن"ـیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی وڵات لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادەکاری دەکەن بۆ رۆژی سەرکەوتن کە بریارە 9ی ئەم مانگە لە مۆسکۆ بەرێوەبچێت.