200 كۆدی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسییه بۆ بارسێلۆنا
هەرچەندە بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانه‌ی كه براوه‌ی حەوت خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه له كامپ نوو، بەڵام هێشتا بەربەستی گه‌وره‌ی داراییان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی به‌دیبهێنن.
200 ملیۆن یۆرۆ كۆدی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسییه
ماوەی چەند مانگێکە بارسێلۆنا پلانێکی دارایی دادەڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ لیۆنێل میسیدا بگونجێت، كه تێیدا كارگێری بارسێلۆنا ئاماده‌یه بایی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت كه دیارترینیان (ئانسو فاتی، رافینیا و فێران تۆرێس)ـه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی سه‌ربگرێت.
بەرپرسانی ئیدارەی دارایی بارسێلۆنا کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی، هاوکات ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی تێچوو و خه‌رجییه‌كان لە ماوەی سێ ساڵدا، به‌مه‌ش بارسا ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه مووچه‌ی یاریزانان و فه‌رمانبه‌ره‌كان كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رازی بكه‌ن تا گڵۆپی سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی هه‌ڵ بكه‌ن، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک لە گفتووگۆ، پلانەکەی بارسێلۆنا بە تەواوی لەلایەن ئه‌نجوومه‌نی لالیگا ڕەتکرایەوە.
هێشتا ئه‌نجوومه‌نی لالیگا گڵۆپی سه‌وزی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی هه‌ڵنه‌كردووه
بلاوگرانا به‌هۆی قه‌یرانه داراییه‌كان هێشتا نه‌یتوانیوه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌رچه‌نده هاوینی ڕابردوو، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا، زنجیرەیەک بڕیاری بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان ده‌ركرد، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه رێگاچاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه داراییه‌كان بدۆزێته‌وه، لەکاتێکدا مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی زیادکرد، نزیکەی 50%ی ریكلام و مافی بانگه‌شه‌ی یانه‌كه‌ی فرۆشت، یاریزانه دیاره‌كانی یانه‌كه‌ی ناچاركرد كه مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه و دوابخرێت، به‌م هۆیه‌وه توانی ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی هاوینه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م پلانانه ته‌نیا بۆ ماوەیەکی کاتی کاریگەری هەبوو. به‌ڵام بارسێلۆنا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی پێویستی به هه‌وڵی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كانی تێپه‌ڕێنێت، لە کۆتاییدا قەیرانه داراییه‌كه وا دەکات گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا مەحاڵ بێت.