بایدن پیرۆزبایی له شا چارلس ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ پادشای به‌ریتانیا، ستایشی "هاوڕێیه‌تی دوور و درێژ"ـی نێوان له‌نده‌ن و واشنتن ده‌كات.
له میانه‌ی تویتێكدا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی خستنه‌سه‌ری تاجی پادشایه‌تی، پیرۆزبایی له شا چارلسی سێییه‌م پادشای به‌ریتانیا ده‌كات و تێیدا نووسیوویه‌تی: هاوڕێیه‌تی دوور و درێژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، سه‌رچاوه‌ی هێزی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیایه.
بایدن له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: شانازی ده‌كه‌م كه هاوژینه‌كه‌م (جیل) به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له مه‌راسیمی تاج له‌سه‌ردانانی شا چارلس له له‌نده‌ن به‌شداره.
ئه‌مڕۆ رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلسی سێیەم، لەشاری لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەئامادەبوونی زۆرینە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پادشای وڵاتان لەناویشاندا لەتیف رەشید سەرۆکۆماری عێراق بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە لە کۆشکی بەکینگهام و ناوچەی وێستمینیستەری لەندەن بەڕێوەچوو و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان پاسەوان و هێزی ئەمنی لەناوچەکە بڵاوەیانپێکرابوو.
رێوڕەسمەکە 100 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە و یەکێکە لەگرانترین رێوڕەسمەکانی تاج لەسەرنان لەمێژووی بەریتانیا.
دوای هەشت مانگ لە هاتنەسەر تەختی پاشایەتی دوای مردنی دایکی ئەلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا، کاتی ئەوە هاتووە بە ئاشکرا چارلز وەک سەرۆکی دەوڵەتی بەریتانیا و 14 شانشینی دیکە لە کەنەداوە بۆ ئوسترالیا دیاری‌بکرێت.