به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رووسیا نووسه‌رێكی دیاری ئه‌و وڵاته بریندار بوو
K24 - هەولێر:
نووسه‌رێكی دیاری رووسی كه پشتگیری له هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رووسیا بریندار بوو، هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و رووداوه له چوارچێوه‌ی شه‌پۆلی ئه‌و هێرشانه‌یه كه بۆ سه‌ر رووسیا ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی فیدڕاڵی نێگنی نۆڤگۆرد كه 400 كیلۆمه‌تر له مۆسكۆی پایته‌خته‌وه دووره، روویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و نووسه‌ری دیاری رووسیش زه‌خار برێلێبین كه لایه‌نگری هێرشه‌كانی رووسیایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بریندار بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا، له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زه‌خار برێلێبینی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بوونه و به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.
زه‌خار برێلێبین كه به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی رووسی داده‌نرێ و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ندین زمانی زیندووی جیهانی وه‌رگێردراون، هاوكات وه‌ك كه‌سێكی نزیك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ناسراوه و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌سته به بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی و كلاسیكی رووسی، له ساڵی 2014 له‌پاڵ لایه‌نگرانی رووسیا له ئۆكرانیا شه‌ڕی كردووه.
رۆژی (چوارشه‌ممه 3ـی ئایاری 2023) کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.