له ماوه‌ی سێ مانگدا له توركیا زیاتر لە 33 هه‌زار بوومه‌له‌رزه روویانداوه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد)، ئاشكرایكرد لە نێوان 6ی شوبات تا 6ی ئایار، 33 هەزار و 77 بوومەلەرزە روویانداوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا که له هه‌ژماری سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له‌دوای بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات له پازارجیک و ئه‌لبستان سه‌ربه قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش، لە نێوان 6ی شوبات تا 6ی ئایار 33 هەزار و 77 بوومەلەرزە روویانداوە".
ئاماژە بەوەش کراوە، به درێژایی 24 کاتژمێر له رۆژێكدا و حه‌وت رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، چالاکیی بوومەلەرزە لە تورکیا و دەوروبەری لەلایەن بەشی بوومەلەرزەی ئافادەوە چاودێری دەکرێت.
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانی ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا و بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.