چاوش‌ئۆغڵو: پێویسته هه‌نگاوه‌كان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره خێراتر بكرێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌نگاوه‌كان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره خێراتر بكرێت.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به كه‌ناڵی ( Habertürk)ـی راگه‌یاند، پێویسته به‌بێ مه‌رج هه‌نگاوه‌كان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له مۆسكۆ، خێراتربكرێ.
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، مه‌به‌ستم هه‌نگاونان بۆ خێرا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌وه‌یه، هه‌نگاو دژی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بنرێت، بۆ ئه‌مه وه‌زیرانی به‌رگری و هه‌واڵگرییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، تاووتوێی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاتییان، گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی سووریا، ئه‌گه‌ر مه‌رج دابنرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بگوترێ هێزه‌كانمان له باكووری سووریا بكشێنینه‌وه، هه‌رگیز پێشكه‌وتن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات روونادات".
پێشتریش چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاندبوو، وا بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سووریا و ئێران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی سووریا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، كۆببنه‌وه.