هێمن هەورامی: پێویسته هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت
K24 – هەولێر:
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئەمە خستووەته گه‌ڕ.
دەشڵێت: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه و ده‌رفه‌تی زۆریش به لایه‌نه‌كان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان دیدوتێڕوانینی جیاوازیان سه‌باره‌ت به شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌مه جگه له ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه هیوادارین هیچ بیانوویه‌ك نه‌بیته هۆكار بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، داواشی له یۆنامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد چاو‌دێر و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان هاتوون.