ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌رقاڵی بنیادنانی تیمێكی فریاگوزارییه‌

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌رقاڵی بنیادنانی تیمێكی فریاگوزارییه‌
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌رقاڵی بنیادنانی تیمێكی فریاگوزارییه‌

K24 - هەولێر:

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌رقاڵی بنیادنانی تیمێكی فریاگوزاری و رزگاركردنه‌، بیست و پێنج كارمه‌ندی ده‌زگاكه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چوار راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی راهێنان له‌باره‌ی چۆنیەتی بەستنی بەستەر و مامەڵەکردن لەسەر پێداویستییەکان بە ستانداردی جیهانی، ده‌كه‌ن.

فریاگوزاران  له‌باره‌ی چۆنیەتی بەستنی بەستەر و مامەڵەکردن لەسەر پێداویستییەکان بە ستانداردی جیهانی رادەهێندرێن، دوای راهێنانیش کار بۆ بەرزکردنەوەی توانستی جەستەییان دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (7ــی ئایاری 2023) رەواج حاجی، كارگێڕی بۆردی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئامانجی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ساڵی 2024، ئاماده‌كردنی تیمێکی راهێندراوه‌ بۆ کاتی رووداوەکان و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی رزگاركردنی مرۆڤ لەژێر باڵەخانەکان یاخوود لە کاتی لافاو و رووداوە نەخوازراوەکاندا.

ئاندی میمینی، راهێنەری نێودەوڵەتی، بۆ کوردستان24 گوتی: "نزیکەی ساڵ و نیوێكه‌ یەکترمان ناسیوە، کاتێک بە هاوبەشی پڕۆژەكه‌مان ئەنجامدا، بینییان کە ئێمە پرۆسەی گەڕان و رزگارکردنیش دەکەین".

هەروەها گوتیشی: داوایەکیان پێشکەشی ئێمە کرد و رایانگەیاند، کە دەیانەوێت تیمێکی گەڕان و رزگارکردن دروست بکەن و داوای هاوکارییان لە ئێمە کرد، ئێمەش بە ئەرێنییەوە وەڵاممان دانەوە مەشقەکان و پێدانی راهێنانی تایبەت لە پارێزگای بۆرسا لە تورکیا دەستیپێکرد و گەڕی دووەمیش لە وڵات و سروشتی خۆیان بەڕێوەدەچێت.