سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات بۆ کۆچی دوایی باوکی، پێشمەرگەی خەباتکار و تێکۆشەری ناسراو عەونی نیعمەت.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی، پێشمەرگەی خەباتکارو تێکۆشەری ناسراو عەونی نیعمەت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، عەلی عەونی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.