تیمێكی كوردستان24 له‌چه‌ند وۆرك شۆپێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا به‌شدارن

تیمێكی كوردستان24 له‌چه‌ند وۆرك شۆپێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا به‌شدارن
تیمێكی كوردستان24 له‌چه‌ند وۆرك شۆپێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا به‌شدارن

K24 - هەولێر:

له‌ده‌وحه‌، تیمێكی ته‌كنیكی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24  به‌شداری چه‌ند وۆرك شۆپێك ده‌كات.

له‌نێو كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، تیمێكی پێكهاتوو له‌ به‌شی ته‌كنیك، ئیداره‌ و به‌رنامه‌كانی كوردستان24،  به‌شداری له‌ چه‌ند وۆرك شۆپێك ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 8ـی ئایاری 2023)، ئه‌م تیمه‌ی كه‌ناڵی كوردستان24 به‌شداری له‌ وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌ بۆ راهێنان رێكخراوه‌ و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وۆرك شۆپه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ میكانیزمی كاری گرافیك، كۆنترۆڵی كوالێتی و كاری ته‌كنیكی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌.

شایه‌نی گوتنه‌ به‌شداریكردنی تیمێكی كوردستان24 له‌م وۆرك شۆپه‌، به‌شێكه‌ له‌ كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 و كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری.