یەکێتی ئەوروپا داوای بەردەوامی کاری هاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکات

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا | وێنە:  Wikimedia Foundation
ئاڵای یەکێتی ئەوروپا | وێنە: Wikimedia Foundation

K24 - هەولێر:

یەکێتی ئەوروپا داوای بەردەوامی هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکات.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردەوە، پێویستە تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کاربکات.

ئاشکراشی دەکات، دەبێت ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا بوەستێنێت، هەروەها هاووڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا بەکار نەهێنێت.

لە مانگی ئاداردا، تاران رێگەی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا چاودێری چالاکییەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەی بکات.