چین دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژێرئاوی ئه‌مه‌ریكییه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی
K24 - هەولێر:
چین هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ژێرئاو (غواصة)ـی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێڵی دواوه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه بۆ ئامانجه دیاریكراوه‌كانی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی ئایاری 2023) چین گانگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژێرئاوی ئه‌مه‌ریكییه كه 154 مووشه‌كی تۆماهۆكی باڵداریان هه‌ڵگرتووه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لانی ناوچه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه نابێ ببێته هێڵی دواوه‌ی هیچ لایه‌نێك.
چین گانگ به پێویستی زانی ئه‌مه‌ریكا له بری زیادكردنی مه‌ترسییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌وڵ بدا رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێ له پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆتاییدا روونیكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیان به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ك ئاڵۆزی، هه‌روه‌ها گوتی، چین دژی هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌كی نوێیه له ناوچه‌كه و ره‌تیده‌كاته‌وه.