به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفده‌كات
K24 - هەولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی تویتێكدا كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، بۆچوونی رۆزی كه‌یڤی كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا كه‌یڤ ده‌ڵێت: خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بینیم سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی گرنگه، بۆ پێشكه‌وتن له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتیشی: "حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه".
هیواش ده‌خوازێت، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پڕۆسه‌ی رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی.
کونسوڵی گشتیمان رۆزی کەیڤ لێدوانێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە
— UK in Erbil (@ukinerbil) May 8, 2023
لە خوارەوە بیخوێنەرەوە ⬇️ pic.twitter.com/FwUlhrqBcJ