باربارا لیف: كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی هه‌نگاوێكی مه‌زنه
K24 - هەولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، به هه‌نگاوێكی مه‌زن وه‌سف ده‌كات.
باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، له تویتێكدا ئاماژه‌ی به گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری كردووه و نووسیوویه‌تی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌زنه". هەروەها بە هاشتاگێک ئاماژەی بە "گفتوگۆ" کردووە وەک جەختکردنەوەی هەڵوێستی واشنتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (دووشەمە 8ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
ئاماژە بەوەشدرا، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاووتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
Great move, @qubadjt and @masrourbarzani. #dialogue https://t.co/WyTElH1L0v
— Barbara A. Leaf (@SafiraLeaf) May 8, 2023