جۆو بایدن دۆخی لەناکاوی سووریای بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا | وێنە: JIM WATSON / AFP
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا | وێنە: JIM WATSON / AFP

K24 - هەولێر:

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، بە بڕیارێک دۆخی ئاسایشی نیشتیمانی سەر سووریای بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

کۆشکی سپی بڵاویشیکردەوە، بەپێی مادەی 202ی دۆخی لەناکاوی نیشتیمانی سزاکانی سەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا درێژدەکەنەوە، چونکە پێیانوایە بەشار ئەسەد هێشتا هۆکاری مەترسییە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی دەرەوەی ئەمەریکا.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 7ی ئەم مانگە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بە زۆرینەی دەنگ پاش 12 ساڵ هەڵپەساردنی ئەندامێتی رەزامەندییان لەسەر گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەربڕی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا پێی وانه‌بوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ كاتی خۆیدا بێت، به‌ڵكو رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ زووه‌ و هێشتا ئه‌سه‌د ئاماده‌ نییه‌ كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.