راوێژکاری ئەڵمانیا: یەکێتی ئەوروپا سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت

ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا | وێنە: Markus Schreiber / AP
ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا | وێنە: Markus Schreiber / AP

K24 - هەولێر:

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز باسی لەوە کرد، 11مین پاکێجی سزاکانی سەر رووسیا کە یەکێتیی ئەوروپا کاری لەسەر دەکات، دوایین پاکێج نییە و پاکێجی دیکەی سزا ئامادە دەکەن.

ئۆلاف شۆلتز بەبۆنەی رۆژی ئەورووپا، پێش گوتارەکەی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپادا، بۆ رۆژنامەنووسان دوا.

ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا باسی لەوە کرد، هەڵسەنگاندنیان بۆ زیاتر فراوانکردنی سزاکانی سەر رووسیا کردووە و 11مین پاکێجی سزاکەش بەردەوام دەبێت.

شۆلتز باسی لەوە کرد کە پێویستە سزاکان درێژەیان هەبێت و کاریش لەسەر ئەوە دەکەن و گوتی: ''پاکێجی داهاتوو سزا (11مین پاکێج) دوایین پاکێجی سزاکان نابێت''.

دوێنێ دووشەممە 8ـی نیسانی 2023، کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بڵاوی کردەوە، داواکاری 11مین پاکێجی سزای سەر رووسیای رەوانەی وڵاتانی ئەندام کردووە و پاکێجە نوێیەکە سەرنج دەخاتە سەر جێبەجێکردنی سزاکان و کاریگەری و رێگریکردن لە پێشێلکردنی سزاکان.

لەم قۆناغەدا چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە، وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی نوێنەرانی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، پاکێجە نوێیەکەی سزاکە تاوتوێ بکەن.