سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هەولێر:

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو و باوکی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت).

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی، هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، و هیوای خواست یەزدانی دلۆڤان رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.