پشتیوان سادق: کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی ئومێدێكی زۆرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

پشتیوان سادق
پشتیوان سادق

K24 - هەولێر:

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک، رایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی ئومێدەکی زۆرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (9ــی ئایاری 2023)، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک، بە کوردستان24ــی راگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی ئومێدەکی زۆرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەکی گفتوگۆ، هەروەها کێشەکانیش گەورە نیین کە چارەسەر نەکرێن.

هەروەها راشیگەیاند، ته‌واوی گرفته‌گان لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی وەزیران، بە گفتوگۆ و رێکكەوتن لەنێوان لایەنەکانی بەشداربوو لە حکومەت چارەسەردەکرێن.

پشتیوان سادق، ئاماژەی بەوەشدا، مۆزەخانەی بارزانی دەکرێتەوە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لە مەراسیمی کردنەوەکەدا بەشداردەبن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی (دووشەمە 8ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.

ئاماژە بەوەشدرا، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاووتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.