تره‌مپ به‌هۆی كه‌یسێكی ئه‌خلاقییه‌وه به بڕی پێنج ملیۆن دۆلار سزا درا
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی دادگای نیویۆرك كۆتایی به‌و كه‌یسه هێنا كه رووبه‌ڕووی دۆنالد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كرابوونه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێك له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، ده‌سته‌ی سوێندخۆران له دادگای شاری نیویۆرك كه له 9 ئه‌ندام پێكهاتووه، كۆتاییان به‌و كه‌یسه‌ی سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێنا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له یه‌كێك له ماركێته‌كان ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر جین كارۆڵ، كچه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی.
میدیای ئه‌مه‌ریكی روونیكردووه‌ته‌وه، دادگا بڕیاری داوه تره‌مپ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته كارۆڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كردووه‌ته سه‌ری، به‌ڵكو تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه و ناوی زڕاندووه.