نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی دەرەکی عێراق لەمساڵدا کەمبکات

دۆلار
دۆلار

K24 - هەولێر:

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، قەرزی دەرەکی سەر عێراق لەمساڵدا بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار کەمبکات.

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکەن قەرزی دەرەکی سەر عێراق لەمساڵدا بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار بۆ 22 ملیار دۆلار کەمبێتەوە. هەروەها لە ساڵی داهاتووش قەبارەی قەرزەکانی بۆ 20.8 ملیار دۆلار دابەزێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، قەرزەکانی سەر عێراق لە ساڵی 2000ـەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە ئەو کات 122.4 ملیار دۆلاری لەسەر کەڵەکە بوو بوو.

ئەو سندووقە ئاماژەی بەوەداوە، لە وڵاتە نەوتییەکانی کەندا، زۆرترین بڕی قەرز لەسەر بەحرێن کەڵەکە بووە، کە زیاتر لە 197 ملیار دۆلارە. لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش جەزائیر کەمترین قەرزی لەسەر کەڵەکە بووە کە بڕەکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلارە.