پێشوازی له میوانانی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه (11ـی ئایاری 2023) مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی له ناوچه‌ی بارزان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین میوان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق و ده‌ره‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانیی و وڵاتانی عەرەبی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە بانگهێشتکراون بۆ بەشداربوون لە کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی. ئاماژەشیدا، نوێنەرانی وڵاتان لە بەغدا و هەولێریش بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن.
یه‌كێك له میوانه‌كان كه بڕیاره به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بكات ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسه، له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا لێدوانی بۆ كوردستان24 دا و رایگه‌یاند، بڕیار وابوو سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌هۆی واژۆكردنی رێككه‌وتنی ده‌سته‌خوشكی له‌نێوان هه‌ردوو شاره‌وانی هه‌ولێر و پاریس، به‌ڵام سه‌ردانییه‌كه‌ی پێش خست.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی روونیكرده‌وه، پێشخستنی سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس به‌هۆی داوه‌تكردنییه‌وه بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ به‌شداریكردنی له رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا گوتیشی، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس جگه له به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێریش كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانی كامپی ئاواره‌كانی شنگال له دهۆك ده‌كات و هاوكارییه‌كانی پێشكه‌ش به دانیشتووانی كامپه‌كه ده‌كات.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه سه‌رۆك بارزانی رێزێكی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس هه‌یه و وه‌كوو شوێنگره‌وه‌ی دانیال میترانی ده‌زانێ و پێی گوتووه ده‌توانیت ببیته دایكی كوردان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس دۆستێكی نزیكی كورده و هه‌موو كات ده‌رگای بۆ شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكات.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی هه‌روه‌ها گوتی، له دوایین سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسی كرد و به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، وه‌ك شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵۆمپیادی پاریس كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، بانگهێشتیان ده‌كات.