سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه، دووباره بونیاتنراوه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له‌كاتی پێشوازیكردن لە میوانانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، به میوانانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم كه هاوڕێ و هه‌ماهه‌نگی كوردستانن". ده‌شڵێت: "بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه، دووباره بونیاتنراوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها گوتیشی: "سبه‌ی ئیڤێنتێكمان ده‌بێت و به‌كردنه‌وه‌یی مۆزه‌خانه‌یه‌ك، كه قسه ده‌كات و نیشانده‌ری مێژووی ئێمه‌یه، كه ئێوه هاوكارمان بوونه له بونیاتنانی".
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "ئێمه زۆر دڵخۆشین كه ئێوه‌مان هه‌یه، جێگای شانازییه كه ئیمڕۆ ده‌بینین كوردستان به‌ره‌و پێشده‌چێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌ره‌وپێش چوونی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ده‌ستهاتووه".
باسی له‌وه‌شكرد، "دڵخۆشم كه زۆربه‌ی میوان و هاوڕێكانمان له به‌شه جیاوازه‌كانی جیهان هاتوون و له‌گه‌ڵمانن، به‌یانی گه‌شتێكی خۆشمان ده‌بێت، ره‌نگه كه‌مێك دوور و درێژ بێت، كه دوو كاتژمێر به‌ره‌و بارزان ده‌چین، هیوادارم ئه‌م گه‌شته دڵخۆشكه‌ر بێت".
روونیشیكرده‌وه، "بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه، دووباره بونیاننراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه سبه‌ی ده‌چین سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌ین، باس له مێژووی خه‌ڵكی ئێمه ده‌كات، كه له كوێ ده‌ستمان پێكرد و ئه‌مڕۆ له‌كوێین. زۆرێك له ئێوه هه‌ماهه‌نگكاربوونه بۆ بونیاتنانی ئه‌م كوردستانه، كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینن، سوپاس بۆ هه‌ماهه‌نگیتان، له‌هه‌مووی گرنگتر زۆر سوپاس بۆ به‌رده‌وامی هاوڕێیه‌تیتان".