نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان: سوپای عێراق ژماره‌یه‌ك گوندی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نابێت كاری كشتوكاڵی ئه‌نجامبده‌ن
K24 - كه‌ركووك:
نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای عێراق چه‌ند گوندێكی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه نابێت هیچ كارێكی كشتوكاڵی ئه‌نجامبده‌ن.
محه‌ممه‌د ئه‌مین، نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەمڕۆ دووبارە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی فەوجی چواری سەر بە فیرقەی هه‌شتی سوپای عێراق، ئاگاداری جوتیارانی پێنج گوندی سه‌ر به ناحییەی (سەرگەڕان)یان کردووە، کە نابێت هیچ کارێکی کشتوکاڵی، ئاودان و دروێنە لەسنووری گوندەکانی (پەرکانە، شەناغە، گارەبەکە، سەربەشاخ و خەرابە) ئه‌نجام بده‌ن.
نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان ده‌شڵێت: جوتیارانی ئەم گوندانە زۆر نیگەرانن، لەبەرئەوەی ئێستا وەرزی دروێنەیە و ئەگەر بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت و دروێنە نەکەن، رەنگە ببێتە هۆی سووتانی بەربووم و رەنجی ساڵێکی ماندووبوونیان.