نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی راگرتنی كه‌سێك له فڕۆكه‌خانه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی راگرتنی كه‌سێك به‌ناوی (عه‌زیمه ئارسۆن) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاندووه، ناوبراو له فڕۆكه‌خانه هه‌وڵیداوه به‌پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی عێراق، گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەولێر
سەبارەت بە بابەتی راگرتنی کەسێک بە ناوی (عەزیمە ئارسون) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ناوبراو هەوڵیداوە بە پاسپۆرت و بەڵگەنامەی ساختەی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەخانەوە، سەفەری ده‌رەوە بکا و لەلایەن پۆلیسی نشینگەی فڕۆکەخانەوە، بەڵگەنامە ساختەکانی ئاشکراکراوە و پاش لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە کە ناوبراو، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە داواکراوە و لە سەر داوای ئەوان راگیرا‌و ولێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و رادەستی لایەنی داواکراو لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکرێتەوە.