سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

بەشداری لە کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکات
عەبدلـلەتیف رەشید
عەبدلـلەتیف رەشید

K24 - هەولێر:

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی گەیشتە هەولێر.

جگە لە سەرۆک کۆماری عێراق چەندین کەسایەتی سیاسیی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکەن.

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له‌كاتی پێشوازیكردن لە میوانانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، به‌ میوانانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم كه‌ هاوڕێ و هه‌ماهه‌نگی كوردستانن". ده‌شڵێت: "بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه‌، دووباره‌ بونیاتنراوه‌ته‌وه‌".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: مۆزەخانەکە باس لە مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات، كه‌ له‌ كوێ ده‌ستمان پێكرد و ئه‌مڕۆ له ‌كوێین.