سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

K24 - هەولێر:
محەممەد شیاع سووودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق پەیامنێری کوردستان24، محەمەد شیاع سودانی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راستەوخۆ دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر، بە هێلیکۆپتەر بەرەو بارزان بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی ئایاری 2023، هەریەک لە سەرۆکوەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی گەیشتنە شاری هەولێر.
چەندین دیپلۆمات و کەسایەتی سیاسیی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکەن.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، دوێنێ لە ئێوارەخوانێکدا لهكاتی پێشوازیكردن لە میوانانی مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، به میوانانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم كه هاوڕێ و ههماههنگی كوردستانن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: بارزان لانیكهم 16 جار وێران بووه، دووباره بونیاتنراوهتهوه، مۆزەخانەکە باس لە مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات، كه له كوێ دهستمان پێكرد و ئهمڕۆ له كوێین.