سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بارزان

محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆک بارزانی - وێنە: ئیسلام یوسف/ کوردستان24
محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆک بارزانی - وێنە: ئیسلام یوسف/ کوردستان24

K24 - هەولێر:

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی گەیشتە دەڤەری بارزان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارزان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.

محەممەد شیاع سوودانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن شاندێکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و، دواتر لەوێوە بە هێلیکۆپتەر بەرەو بارزان بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکی یادگەکەی پێکهێناوە.

مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە.

یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تاکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە کتێبخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت