رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەستپێکرد

K24 – هەولێر

بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی لەنێویاندا لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتی سیاسی و نوێنەری وڵاتان رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی  دەستپێکرد.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئامانجی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خرایەڕوو، هەرەوەها فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەبارەی خەبات و تێکۆشانی مەلا مستەفا بارزانی نمایشکرا.