جۆرج بوش نامەیەک بۆ سەرۆک بارزانی دەنێرێت

K24- هەولێر

جۆرج بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا، نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی ناردووە، دەربارەی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی ودەڵێت: هیوادارم دووبارە بتبینمەوە ئەمجارە لە تێکساس.

دەقی نامەی جۆرج دەبلیو بوش، بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لەبارزان:

بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە خۆت و خانەوادەکەت دەکەم، بەبۆنەی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی. ئەوە یادکردنەوەیەکی گەورەیە، ئەم مۆزەخانەیە بەڵگەیەکی روونە بۆ ئەو هەوڵانەی کە خێزانەکەتان پێشکەشی کردووە، لە دووبارە نەخشاندنەوەی مێژوودا.

 میراتی بارزانی برییتیە لە قوربانیدان و سەختی و بەرخودان. ئەم شوێنە تایبەتە بیرخەرەوەی دەستکەوتەکانیەتی بۆ نەوەکانی داهاتوو.

هیوادارام نەتەوەی کورد باشتر لە دنیابینی بارزانی تێبگەن بۆ ئایندەی نەتەوەکەیان.

تۆ بە شانازییەوە بوویت بە هەڵگری میراتی باوکت، سەرکردایەتی تۆ زۆر گرنگ بوو بۆ عێراق بۆ دەستپێکی قۆناغێکی دیکە لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن.

تۆ هاوبەشێکی زۆر پێویست و گرنگی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یارمەتیدەر بووی لەوەی کوردستان بەدەر بێت لە تیرۆریزم و ببێتە مەشخەڵی ئومێد.

ئەوە شەڕەفێکی گەورە بوو کە لە کۆشکی سپی پێشوازیم لێ کردیت. هیوادارم دووبارە بتبینمەوە ئەمجارە لە تێکساس.

لۆرای هاوسەریشم هیوای ئاهەنگێکی خۆشتان بۆ دەخوازێت.