ریال مهدرید ئامادهیه سادیۆ مانێ بگوازێتهوه
ریال مەدرید ئامادەیە سادیۆ مانێ هێرشبهری سهنیگالی بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بگوزاێتەوە.
کەناڵی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرای کردووە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئۆفەری گواستنەوەی سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانەکەیان پێشکەشی یانەی ریال مەدرید کردووە، بەڵام شاهانەکان ئامادەنین ئەو یاریزانە بە یەکجاری بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و تەنها دەیانەوێت بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز یاریزانەکە بگوازنەوە، چونکە ئەوان نایانەوێت ئەو سیاسەتهی ساڵانی داوایی لە گواستنەوەی یاریزانە لاوەکان پشتگوێ بخەن، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکە ئامادەنەبێت مانێ بەشێوەی هەمیشەیی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
دێفێنسا بڵاویشی کردەوە کارگێری یانەی بایرن میونشن دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت مانێ بەرێ بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم یاریزانەی پێشکەشی چەندین یانەی پرێمەرلیگیش کردووە.
سادیۆ مانێ تهمهن 31 ساڵ، هاوینی رابردوو لیڤهرپوولهوه به بههای 70 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بایرن میونشن، لهگهڵ یانه باڤارییهكه بهشداریی 36 یاریی كردووه، 12 گۆڵ و 5 ئاسیسی ههیه. گرێبهستهكهی لهگهڵ بایرن له هاوینی 2025 كۆتایی دێت.