رێکخراوی WFP نەمامگەی سەرچناری لە پارێزگای سلێمانی نۆژەنکردەوە

K24  - سلێمانی:

لە پێناو گەشەپیدان و زیادکردنی توانای گەشەپێدانی نەمام و رووبەری دارستان و سەوزایی، رێکخراوی WFP نەمامگەی سەرچناری لە پارێزگای سلێمانی نۆژەنکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ــی ئایاری 2023)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، نەمامگەی سەرچنار یەکێکە لە نەمامگە گەورەکانی شاری سلێمانی، کە ساڵانە رێژەکی زۆر نەمامی لێ بەرهەمدەهێندرێت، رووبەرێکی فراوانی سەوزایی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

نەمامگەی سەرچنار لەسەر رووبەری 40 دۆنم زەوی دروستکراوە، ئامانج لە نۆژەنکردنەوە و بەرفراوانکردنی ئەم نەمامگەیە بۆ ئەوەیە تا رێژەی بەرهەمهێنانی نەمام لە 80 هەزارەوە زیادبکرێت بۆ ملیۆنێک و 500 نەمام، تا لە داهاتوودا باخدارەکان و دەرچووانی زانکۆ سوودی لێ ببینن.