لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ئێران له‌باره‌ی پرسی ئاو كارا ده‌كرێته‌وه‌

رووباری دیجله‌
رووباری دیجله‌

K24- هه‌ولێر:

گوته‌بێژی پیشه‌سازی ئاوی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ئێران له‌باره‌ی پرسی ئاو كارا ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ په‌كخراوه‌.

فه‌یروز قاسم زاده‌، گوته‌بێژی پیشه‌سازی ئاوی ئێران، ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كارا ده‌كرێته‌وه‌، چالاكییه‌كانی بریتی ده‌بێت له‌ چاودێری و به‌دواداچوونی خێرا بۆ پرسی ئاو، به‌جۆرێك هه‌ردوو وڵات له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پرسی ئاودان.

زاده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی پرسی ئاو، به‌چه‌ند هۆكارێك بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ چالاكییه‌كانیان راگیراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران دوای سێ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، به‌ره‌وپێشچوونی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئاو هاتۆته‌ ئاراوه‌.