سه‌رۆك بارزانی: مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان شێوێندراوه
K24 - هەولێر:
ڕۆژی ھەینی 12ـی ئایاری 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕێورەسمی دووەمین ڕۆژی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان بەڕێوەچوو.
سه‌رۆك بارزانی له رۆژی دووه‌می كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی له بارزان، رایگه‌یاند، "مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان زۆر شێوێندراوه".
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك برایان و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز
به‌خێربێین سه‌رسه‌ر و سه‌رچاوان
زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ هاتنتان و زه‌حمه‌تتان كێشاوه
به‌مبۆنه‌یه‌وه كه ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه، ره‌نگه زۆر كه‌س بپرسی، ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه بۆچی دروستكراوه، چۆن دروستكراوه.
ئه‌مه بۆ ئه‌وه دروستكراوه، مێژووێكی پر له سه‌روه‌ری بمێنێ و بزر نه‌بێ. چونكه هه‌ندێجار مرۆڤ وا ته‌سه‌وڕده‌كات ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یزانی به‌رامبه‌ره‌كه‌شت ده‌یزانێ، پێویست ناكات باسی بكه‌ی، به‌ڵام كه سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه، زۆر شت هه‌یه كه خه‌ڵك نایزانێ، یه‌كێ له‌وانه رێبازی بارزان، یاخوود بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كه له بارزان ده‌ستیپێكرد.
ئومێده‌وارین له‌رێگه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌وه نه‌وه‌كانی ئایینده‌ش تا ئاستێك له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری میله‌ته‌كه‌یان تێبگه‌ن.
مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان زۆر شێوێندراوه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه زوڵم غه‌درێكی زۆریان لێكردووین، هه‌میشه وایان نیشانداوه كه یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێمه‌ش رێگر و خه‌ڵكێكی دژی یاساین. كه‌چی به پێچه‌وانه بووه، ئه‌وان زوڵمیان كردووه، میلله‌تی ئێمه‌ش دیفاعی له‌خۆی كردووه، بۆیه ئێستا له ئه‌رشیڤی زۆر له‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌ڵگه‌ی تازه ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌وان له راپۆرته‌كانی خۆیان راستییه‌كانیان گوتووه، كه چۆن و چی كراوه.
یه‌كێك له‌و رووداوه گه‌ورانه، له ساڵی 1931 – 1932، گوندی بارزان بۆمبارانكرا و دووسێجاریش به بۆمبی ته‌وقیت بۆردومانكرا، یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌وانانه كه به‌شداربووه له‌و بۆمبارانكردنه له‌ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی باسیكردووه، ده‌ڵێت كه راپۆرتمان ئاماده ده‌كرد، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی به‌ریتانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌یده‌هێشت ئه‌و راپۆرتانه بۆ چه‌رچڵ و له‌نده‌ن بچێت و ده‌یشارده‌وه، پێی وابوو نابێت ئه‌وه نیشانبدرێت كه دێهات، ژن و منداڵ به‌ئامنجگیراون.
ئیمڕۆ رۆژی دووه‌مه مه‌راسیمه‌كه‌یه، دوێنێ میوانی بیانی هه‌بوون، دۆست و هه‌ڤاڵ، چ له ده‌ره‌وه، یاخوود له به‌غدا، ئیمڕۆش خۆمانه‌یه، ئێوه ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌بینن، ئه‌و جل و به‌رگ و چه‌ك هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به جه‌نابی بارزانی نه‌مر و زۆرێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه هاوڕێی و هه‌ڤاڵی ئه‌و بوون، ده‌بینین، ئیمڕۆ له سایه‌ی سه‌ری ئه‌وان ئێمه‌ش لێره توانیمان ئه‌و بۆنه‌یه به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
زۆرجار باسی (رێبازی بارزان) یاخوود (رێبازی بارزانی)، ده‌كرێت ئه‌مانه وشه‌ن، كه پێویستیان به روونكردنه‌وه هه‌یه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌ندێ شت بگوترێت، كه پێش ئێستا نه‌گوترابێت، به‌ڵام ئێستا كاتییه‌تی.
رێبازی بارزان له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لامی شه‌هید، یاخوود شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌مه‌وه ده‌ستیپێكرد، پێشی ئه‌وه زه‌مینه‌سازی بۆكرابوو، ئه‌سڵه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، باپیره گه‌وره‌ی ئێمه (شێخ تاجه‌ددین) كه هاتووه‌ته بارزان، سه‌ده‌ی نۆیه‌می كۆچی بووه، لێره مزگه‌وتی دروستكردووه، قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی دروستكردووه، زانایه‌كی گه‌وره بووه و ناوبانگی به دینداری و خواپه‌رستی ده‌ركردووه، بێگومان نه‌وه‌كانی دیكه‌شی له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌رده‌وام بوونه، تا گه‌یشته شێخ عه‌بدولسه‌لامی یه‌كه‌م، كه ئه‌ویش زانایه‌كی زۆر گه‌وره بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی له نێوان ئه‌و و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و سه‌ید ته‌های نه‌هری و زۆر له شێخه‌كانی دیكه‌ش وه‌كو شێخانی بیاره و شێخانی ئالووسی، هه‌بووه.
دوای وه‌فاتی ئه‌و، شێخ محه‌ممه‌دی كوڕی، رێبه‌رایه‌تی ته‌ریقه‌تی كرد، كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه، كه له سه‌رده‌می شێخ تاجه‌ددینه‌وه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هاتووه‌ته بارزان.
شێخ محه‌ممه‌د پیاوێكی زۆر خواناس بووه، زاهید بووه، زیاتر خه‌ریكی ئیرشاد و په‌روه‌رده بووه، ئه‌مه وایكرد خه‌ڵكێكی زۆر رووی تێبكات، كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانی ناڕه‌حه‌ت كرد و گرتییان و دوو ساڵ بردیان بۆ به‌دلیس و زیندانییان كرد، دواتر ئازادكرا، كه هاته‌وه كۆچی دوایی كرد، ئیتر لێره‌وه رێبازی بارزان ده‌ستیپێكرد.
شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م، ره‌نگه 100 ساڵ زیاتر له‌پێش زه‌مانی خۆی بوو، په‌ره‌ی به لایه‌نی ئایینی دا، لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یشی ده‌ستپێكرد.
په‌روه‌رده‌ی ته‌كییه‌ی بارزان، كه خه‌ڵكی پێ په‌روه‌رده ده‌كرا، فه‌قێی و بارزانییه‌كان، بنه‌مایه‌كی دروستكرد، بۆ ئه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولسه‌لام ئه‌مه بكاته شتێكی كرده‌یی، گوتی ئێمه ده‌بێت بزانین ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و ئایین و خواپه‌رستی چییه.
بۆیه سێ شت زۆر ئه‌ساسه بۆ ئێمه، كه وه‌ك بنه‌ما بۆ رێبازه‌كه، یه‌كه‌م خوا ناسین و خواپه‌رستی، نیشتمان په‌روه‌ری و مرۆڤ دۆستی و پێكه‌وه ژیان، ئه‌مانه ورده‌كارییان هه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی خواپه‌رستی و خواناسین، شێخ عه‌بدولسه‌لام گوتی، نابێ مرۆڤ له‌ترسی ده‌سه‌ڵات شتی خراپ نه‌كات، ده‌بێت له ترسی خوا نه‌یكات، مرۆڤ كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ترسی خودا شتی خراپ نه‌كات، ئه‌وه لێی مه‌ترسه. به‌ڵام كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له ترسی فه‌رمانبه‌رێك یاخود حكومه‌ت یان فڵانه به‌رپرس شتێك نه‌كات، ده‌رفه‌تێك هه‌ر ده‌دۆزێته‌وه ئیشێك بكات، ئه‌وجا خیانه‌ته، یاخوود كاری نابه‌جێیه، ئه‌مه چه‌سپاوه، مه‌سه‌له‌ی ته‌سه‌وف، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ (خۆشه‌ویستی له‌پێناو خوا و رقیش له پێناو خوا)، له‌ناو هه‌موو موریده‌كان چه‌سپا.
له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی نیشتمان په‌روه‌ری، شێخ عه‌بدولسه‌لام فه‌رمووی، دینداری هه‌ر ئه‌وه نییه بچین له مزگه‌وت یان په‌رستگایه‌ك خواپه‌رستی بكه‌ین، یاخوود نوێژ و رۆژی ئه‌نجام بده‌ین و زاڵمیش به‌رده‌وام بێ له زوڵم و میلله‌ت بچه‌وسێنیته‌وه، تۆ ده‌بێ شتێك بكه‌ی، ئه‌گه‌رنه‌شتوانی، نابێ قبووڵی بكه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رگریكردن له نیشتمان، فه‌رزه. نابێت دین و نیشتمان لێك جیا بكرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیان، شێخ عه‌بدولسه‌لام فه‌رمووی ئێمه هه‌موو به‌نده‌ی خوداین، خوشك و برای یه‌كترین له مرۆڤایه‌تیدا، نابێت موسڵمان له‌هه‌ر شوێنێك باڵاده‌ست بێ و ته‌عه‌دا له جو یاخوود مه‌سیحی بكات.
گوندی بارزان، بۆ سێبه‌ش دابه‌شكرابوو، به‌شێكی موسڵمان، دوو به‌شی دیكه‌ی مه‌سیحی جو بوون، دوای نه‌فیرعام كه هاته سه‌ر بارزان، ئه‌وكات دوای شه‌هیدبوونی شێخ عه‌بدولسه‌لام، هه‌م مه‌سیحییه‌كان و هه‌میش جووه‌كان گوتیان شه‌رت بێ دوای شه‌هیدبوونی شێخ عه‌بدولسه‌لام له ناوچه‌كه نامێنین و هیچ حوكمێكی دیكه قبووڵ ناكه‌ین، ئه‌وكات شه‌ش حه‌وت ساڵ ناوچه‌كه داگیركرا، له‌و كاته‌وه مه‌سیحی و جووه‌كان ئێره‌یان به‌جێهێشت.
چیرۆكێك هه‌یه بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه، جووه‌كان شه‌ن و شه‌پ (رانك و چۆغه‌ڵ)یان دروست ده‌كرد، لێره له گوندی بارزان، بارزانییه‌ك چووبوو بۆ لایان كه دوو برا بوون و ریسه‌كه‌ی بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی رانك و چۆغه‌كه‌ی بۆ دروست بكات، ئه‌ویش هه‌ر دوای خستبوو، ئیدی بووه ده‌مه‌قاڵه‌یان و دووبرا جووه‌كه، كابرای بارزانی‌یان بردبووه ژوور، تێروپڕییان لێدابوو، دوایی هاتبوونه ده‌ره‌وه هاواریان كرد، ئه‌ی شێخی بارزان هاواره فڵانه كه‌س ئێمه‌ی كوشت، له‌كاتێكدا ئه‌وان به دوو كه‌س له‌و كه‌سه‌یان دابوو.
ئه‌سته‌م بوو لێره له بارزان موسڵمانێك بتوانێ ته‌عه‌دا له مه‌سیحییه‌ك بكات، یاخوود مه‌سیجییه‌ك ته‌عه‌دا له موسڵمانێك یان له جوێك بكات، عه‌داله‌تی بارزان ببوه نموونه.
له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه، شێخ عه‌بدولسه‌لام شۆڕشی دروستكرد و چاكسازییه‌كانی راگه‌یاند.
له‌و چاكسازییانه‌ی كه شێخ عه‌بدولسه‌لام ده‌ستیپێكرد، نه‌هێشتنی موڵكییه‌ت بوو و هه‌موو موڵكه‌كانی دابه‌شی سه‌ر جوتیاران كرد. له‌باره‌ی ژینگه‌پارێزی و كووشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده و بڕینه‌وه‌ی دار، به تایبه‌ت داری به‌ر، ئه‌مانه هه‌مووی قه‌ده‌غه كرد، تا ئێستا ئه‌مه بووه نه‌ریت، تا ئاستێكی زۆر باش پێوه‌ی پاندن.
له‌باره‌ی مافی ئافره‌ته‌وه، له‌وكاته‌وه به‌زۆر به‌شوودانی كچی قه‌ده‌غه كرد، ده‌بوا به ره‌زامه‌ندی كوڕ و كچ بێت، هه‌روه‌ها ژن به ژنی به‌زۆر، یان نه‌خت وه‌رگرتن، ئه‌مانه هه‌مووی قه‌ده‌غه كران.
واته وه‌زعێك له ناوچه‌كه دروستبوو، كه بووه هۆی دروستبوونی نه‌وه‌یه‌كی دیكه.
مومكین نه‌بوو كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی خۆی و خه‌ڵكی دیكه، ته‌عه‌دا له‌وی دیكه بكات.
شێخ عه‌بدولسه‌لام ئه‌م چاكسازییانه‌ی كه رایگه‌یاند، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ناوچه‌ی بارزان و ده‌وروبه‌ریشی، به‌یعه‌ت به شێخ عه‌بدولسه‌لام بده‌ن.
ئه‌مه توركه‌كانی ترساند، به‌جۆره‌ها شێواز كه‌وتنه دوژمندارێتی كردن.
له‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه له‌ناوچه‌ی جوگرافی بارزانن، حه‌وت عه‌شیره‌تن، شێروانی، مزووری، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی، به‌رۆژی، نزاری و هه‌ركی بنه‌چی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وان دۆسكی و نێروه‌یی هه‌مان شتیان كرد، ئیتر پرۆسه‌كه وه‌ستا و نه‌فیر عامیان له‌دژی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی راگه‌یاند و به‌رگری كرا كه نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كاری.
شێخ عه‌بدولسه‌لام شتێكی زۆر گه‌وره‌تری كرد، چونكه زوڵمی عوسمانییه‌كان له ساڵانی كۆتایی حوكمی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، گه‌یشتبووه ئاستێك كه ته‌حه‌موول نه‌ده‌كرا، رێككه‌وتنێك كرا، له‌ماڵی شێخ نور محه‌ممه‌دی بریفكانی، كه شێخێكی گه‌وره بوو، له‌وێ بنه‌ماڵه‌كان كۆبوونه‌وه، كه هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌بیش هاتبوون، نوێنه‌ری ئاشوریی و ئه‌رمه‌نییه‌كانیش هاتبوون، له‌وێ رێككه‌وتن كرا كه موزه‌كه‌ره‌یه‌ك بده‌ن به بابولعالی، داوای چاكسازی و گۆڕینی هه‌ندێ یاسایان كردبوو، موزه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولسه‌لامه‌وه واژۆكرا و نه‌فیر عامه‌كه‌ش كه‌وته سه‌ر سه‌ری ئه‌و، زۆریشیان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه نه‌بوون.
له‌گه‌ڵ مار شه‌معون و ئه‌ندرانیك پاشا، چون بۆ تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا، ئێمه وامان ده‌زانی كه شێخ عه‌بدولسه‌لام له‌وێ نوێنه‌ری قه‌یسه‌ری بینیبوو، به‌ڵام به‌ر له دوو سێ ساڵ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كه‌هات، گوتی ئێمه سه‌یری ئه‌رشیڤی خۆمان كردووه، ئه‌و شانده قه‌یسه‌ریان بینیووه، داوایانكردووه ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی له‌نێوان كورد، ئه‌رمه‌ن و ئاشووری دروستبكرێت.
دواجار مار شه‌معون به غه‌در شه‌هید كرا، شێخ عه‌بدولسه‌لام به غه‌در و نامه‌ردی ده‌ستگیر و ته‌سلیمی عوسمانییه‌كان كرا، پاشان نه‌فیر عامی ئه‌رمه‌نییه‌كانیش دروستبوو و پڕۆژه‌كه تێكچوو و جه‌نگی جیهانی و كوده‌تای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریش دروستبوو.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی عیلاقاتێكی زۆر باشی، له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری، له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حموودی حه‌فید و خودی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، دروستكرد، له ناوه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی شێخه‌كانی بامه‌ڕنێ، شێخه‌كانی بریفكان، شێخه‌كانی بیاره و پیاوچاكه‌كانی عه‌شایری عه‌ره‌ب.
ئیتر ئه‌مانه هه‌مووی وایلێهات توركه‌كان فرسه‌ت وه‌ربگرن و له‌ساڵی 1914 له سێداره درا و شه‌هیدكرا.
من پێموایه ئه‌گه‌ر شێخ عه‌بولسه‌لام تا دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م مابا، ئێستا دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه شتێكی دیكه ده‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی نورانی برای، كه مه‌ولا و سه‌روه‌ری ئێمه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات زۆر گه‌نج بوو، رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی كرد و زۆر سه‌ركه‌وتووانه كه‌لێنه‌كه‌ی پڕكرده‌وه، پاشان عه‌ینه بابه‌ت جاریكی دیكه روویدا، كه نابی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه‌تان هه‌بێت، نابێت ئه‌و چاكسازییانه بكه‌ن، جیا له گێره‌شێوێنی ده‌وروبه‌ریش، تا له‌ساڵی 1931 شه‌وێك كه فه‌جێكی سه‌ربازی عێراق له بلێ بوو، ئامر فه‌وجه‌كه ناوی (به‌رقی به‌گ) بوو، عه‌قیدێك بوو، شه‌وێك هات ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌ی گرت، له‌رێگه‌ی شوانێكه‌وه نامه‌یه‌كیان نارد، تێیدا داوایانكرد، شێخ ئه‌حمه‌د و براكان و كه‌سوكاری ته‌سلیم بن، هه‌مووی 20 تا 30 كه‌س له گوند بوون، ئه‌وكات چه‌كیش نه‌بوو، شێخ ئه‌حمه‌د فه‌رمووی ته‌لیم نابین و شه‌ر ده‌كه‌ین، فیعله‌ن شه‌ڕیان كرد، فه‌وجه‌كه شكا، تا بلێ به‌دوایان داچوون، ئیدی فڕۆكه‌ی ئینگلیز كه‌وتنه گیانی بارزان، شه‌و و رۆژ بۆردومانیان ده‌كرد، بۆ یه‌كه‌مجار بۆمبی ته‌قیتیان فرێدا بارزان، كه ئه‌وكات خه‌ڵك نه‌یده‌زانی فڕۆكه چییه، خه‌ڵكه‌كه نزیكی ئه‌و بۆمبه ته‌وقیتكراوانه بوونه‌وه، جارێكیان له پایزی ساڵی 1931 بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به‌خه‌ڵكدا ته‌قییه‌وه، منداڵێكی زۆر شه‌هید بوون و ته‌قریبه‌ن نه‌وه‌ك شه‌هیدبوون.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان شكان، فڕۆكه‌ش هیچی پێ نه‌كرا، دوای گفتوگۆیان كرد، تا مانگی سێی 1932 جارێكی دیكه هه‌لمه‌تی سه‌ربزاییان ده‌ستپێكرده‌وه.
له‌و ماوه چوونه توركیا، له توركیا شێخ ئه‌حمه‌دین ته‌سلیمی عێراق كرد، نزیكه 10 تا 11 ساڵ له مه‌نفا مانه‌وه، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ شێخه‌كانی عه‌ره‌ب دروستبوو، ئه‌وانه‌ی من له‌بیرمه شێخ زامل ئه‌لمه‌لاح، شێخ عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر، شێخ شه‌علان و شێخ سوهێل و چه‌ندین شێخی دیكه، كه تا ئیمڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كان ماون.
پاشان كه مه‌لا مسته‌فا له سلێمانی گه‌رایه‌وه، ناوچه‌كه‌ی له پێناوی كۆماری كوردستان پاك كرده‌وه، بارزانییه‌ك به‌ناوی خه‌لیل خۆشه‌وی بوو له شه‌ڕی سه‌قز شه‌هید بوو، كه بوونه ئه‌ساسی دامه‌زراندنی سوپای كۆماری مه‌هاباد، پاشان چیرۆكه‌كه مه‌علومه كه كۆمار چۆن تێكچوو و مه‌لا مسته‌فا چووه رووسیا و شێخ ئه‌حمه‌د گه‌ڕایه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه، هه‌ر كه گه‌یشتن، بر‌دیانن، له‌هه‌ولێر پێیان راگه‌یه‌ندرا كه ئێوه به ئیعدام مه‌حكومن.
قه‌ید و زنجیریان له‌ده‌ست و پێی شێخ ئه‌حمه‌د به‌ست، 12 ساڵ له زیندانی به‌سره و به‌غدا، هه‌رچی كردیان كه نامه‌یه‌ك بنووسی كه داوای عه‌فوو ده‌كات و شێخ ئه‌حمه‌د نه‌یكرد، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیی و بیروباوه‌ڕه نه‌بی، كه بۆ مرۆڤێك زه‌حمه‌ته 12 ساڵ له‌و گه‌رمایه‌ی به‌سره، به قه‌ید و زنجیر به‌ده‌ست و پێ ته‌حه‌موول بكات و چه‌ند نامه‌یه‌ك بنووسی و هه‌موو شتێك ته‌واو ببی، نه‌یكرد، فه‌رمووی من داوای عه‌فوو له خودا ده‌كه‌م، داوای عه‌فو له ئێوه ناكه‌م، ئێوه هاتوون غه‌درتان له ئێمه كردووه.
من ئه‌وكات منداڵ بووم، له 20ـی ته‌مووزی 1958 له زیندان هاته ده‌ره‌وه، رۆژێكی مێژویی بوو بۆ هه‌موومان، واته دوای شۆڕشی 14ـی ته‌مووز.
بێگومان من كه ئێستا ئه‌م شتانه ده‌ڵێم، بۆ ئه‌وه‌یه كه رۆژه‌كه و شوێنه‌كه و یاده‌كه وایه.
من حه‌ز ده‌كه‌م یه‌ك شت به‌هه‌مووتان بڵێم، كه ئه‌ڵێن رێبازی بارزان، یاخوود بارزانی، مانای ئه‌وه نییه به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی جوگرافی، یاخوود هه‌ر كه‌سێك چوو جامانه‌یه‌كی سووری له‌سه‌ر به‌ست و ئیتر ئه‌وه بارزانییه، رێبازی بارزان عه‌قیده‌یه، بیروباوه‌ڕه، ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه كه ئێستا باسم كرد.
من هه‌ندێ نموونه‌تان بۆ دێنمه‌وه كه خه‌ڵكێكی جیا له‌خه‌ڵكی بارزان، له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه چ هه‌ڵوێستێكیان پیشانداوه، كاتی كه نه‌فیرعام له‌سه‌ر شێخ عه‌بدولسه‌لام هات، ماوه‌یه‌ك چووه ناوچه‌ی تیارێ لای مار شه‌معون، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌میشه قه‌رزاری ئه‌وانین، ئه‌وان شێخ عه‌بدولسه‌لامیان پاراست.
له‌و ساڵه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له به‌ندیخانه‌ی موسڵ گیران، دوای ئه‌وه‌ی كه شێخ عه‌بدولسه‌لام گه‌ڕایه‌وه ده‌ستیكرد به شه‌ڕ و سه‌ربازی تورك شكان و گفتوگۆ كرا و سوڵح كرا، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سوڵحه‌كه ئه‌وه‌بوو ، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه گیراون ئازادبكرێن، كه چوون بۆ به‌ندیخانه، پرسیاریان كرد، كه كێ له‌سه‌ر شۆڕشی شێخ عه‌بدولسه‌لام ده‌ستگیركراوه، ناوی ده‌نووسن، گیراوه‌كان وایانزانی بۆ سێداره ده‌یانبه‌ن، یه‌كێكیان ناوی حه‌جی عه‌بداڵ بوو ئاكره‌یی بوو، دوو كوڕی هه‌بوو تاهیر و عه‌بدوڵڵا، یه‌كه‌م كه‌س له به‌ندیخانه هه‌ڵسا و گوتی من حه‌جی عه‌بداڵ بارزانی و ئه‌وه‌ش هه‌ردوو تاهیر و عه‌بدوڵڵا بارزانی كوڕم، ئه‌وانی دیكه گوتیان تۆ عه‌مری خۆت كردووه، كوڕه‌كانت گه‌نجن، له‌وه‌ڵامدا گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان كوری منن ده‌بێت له‌پێناوی ئه‌م رێبازه‌دا مردن هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر كوڕی منیش نین، حاشایان لێده‌كه‌م، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵسان گوتیان تۆ چیت ئێمه‌ش ئه‌وه‌ین، ئه‌وان حه‌قی ریگاشیان پیدرا و پێیان گوترا ئێوه ئازادن، ئه‌وانه‌ی كه گوتیان ئێمه بارزانی نیین، له به‌ندیخانه مانه‌وه، شێخ ئه‌حمه‌د هه‌فته‌یه‌ك خه‌ریك بوو تا ئه‌وانیش دوای چه‌ند مانگ ئازادكران. هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌بوون هی بارزان بوون، گوتیان ئێمه بارزانی نیین.
هه‌روه‌ها حاجی نه‌سۆ، كه رێكانییه، دیاره ئه‌وكات جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د جه‌مه‌دانییه‌كی سووری پێداوه، دوای ساڵی 1975 شكایتی لێده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئامر فه‌وجێك بانگ ده‌كرێت، پرسیاری لێده‌كرێت كه ئایا راسته شێخی بارزان جامانی سووری به ئێوه داوه، گوتی به‌ڵێ و بۆ ئه‌وه‌مه كه مرم وه‌كو كفن تێم بئاڵێنن، پێانگوت ئاگری تێبه‌رده، گوتی ئاگری تێبه‌رناده‌م، پاشان له‌به‌رچاوی ئه‌و ئاگریان تێبه‌ردا، پێیانی گوتی: كافر ئه‌وه په‌ڕۆیه بیسوتێنه، ئه‌ی چ له‌و دڵه ده‌كه‌ی. هێند ئازاریان دا، وه‌ك من بیستوومه به‌هۆی ئه‌و ئازاردانه كۆچی دوایی كرد.
شوانێك له بلێ ده‌ستگیركرا و له‌سه‌ر جامانی سوور له‌سێداه‌یاندا و كووشتیان، پاشان 15 كه‌سی دیكه‌یان له‌سه‌ر جامانه‌ی سوور له سێداره‌دا.
كاتێ سه‌رباز له‌ساڵی 1932 هاتن، له بارزان شوانێكیان گرت، ده‌رباز نه‌بوو بوو، لێیان پرسی شێخ له‌كوێیه، گوتی پێتان ناڵێم، ئه‌فسه‌رێكی ئینگلیز و یه‌كێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب بوون، ئه‌گه‌ر پێمان نه‌ڵێی له‌سێداره‌ت ده‌ده‌ین، گوتبوویه له‌سێداره‌م بده‌ن نایڵێم، پێانگوتبوو ده‌زانی له‌كێیه، گوتبووی به‌ڵێ ده‌زانم له‌كێیه، پێیان گوتبوو بۆ ناڵێی، گوتبووی خیانه‌ته، پاشان پێیان گوتبوو بڵێ نازانم بۆ ئه‌وه‌ی له سێداره‌ت نه‌ده‌ین، شوانه‌كه گوتبووی ئاخر ده‌بێته درۆ، بۆیه درۆ قه‌ده‌غه و كوفره.ئێمه درۆ ناكه‌ین، پێیان گوتبوو مادام درۆ ناكه‌ی فه‌رموو ئازادكرای. سێ چوار ئه‌فسه‌ری ئینگلیزیش تا رزگاربوونی پاسه‌وانیان كرد.
ئینگلیزه‌كان شێخ نور محه‌ممه‌دی بریفكانییان نارده لای جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د، پێی گوت، ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا و سه‌هوێك بوو، بابێت ساڵێك ره‌وانه‌ی موسڵی ده‌كه‌ین، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بارزان، ئه‌ویش فه‌رمووی من نایه‌م، شێخ نور محه‌ممه‌دی بریفكانیی به‌شێخی گوت تۆ چ ده‌كه‌ی و چۆن شه‌ڕی ئینگلیزه‌كان ده‌كه‌ی كاتێك خۆر لای ئه‌وان هه‌ڵدێت و ئاواش ده‌بێت، تۆ به‌چ شه‌ری ئینگلیز ده‌كه‌ی، شێخ ئه‌حمه‌د فه‌رمووی من ده‌زانم به چه‌كێكی كۆنی شكاو ناتوانم شه‌ڕی ئینگلیز بكه‌م، مانای ئه‌وه‌ش نییه كه شه‌ر ناكرێ خۆمان بشكێنین و خۆمانی بۆ بچه‌مێنین، من زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه مردن هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام چۆن داناده‌م بۆ ئینگلیز و ئه‌م حكومه‌تی زاڵمه، شێخ نوور فه‌رمووی هی تۆ راسته و ئێمه وه‌ك تۆمان پێناكرێ.
واته ته‌كییه‌ی بارزان له‌دوای شێخ عه‌بدولسه‌لام، له‌وه ده‌رچوو كه ته‌نیا ته‌كییه‌كه‌ی ئایینی بێت، بوو به ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
حه‌ز ناكه‌م بچمه ناو ورده‌كاری مه‌لا مسته‌فا، ته‌نیا بڕینی 700 كیلۆمه‌تر به پێ له ئێران، توركیا، عێراق تا گه‌یشتن به خاكی سۆڤییه‌تی جاران، ئه‌مه ته‌عبیر له‌هه‌موو شتێك ده‌كات، پێویست ناكات مرۆڤ هیچی تر بڵێت.
خاڵێكی دیكه، مه‌لا مسته‌فا ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو كاتێك له‌گه‌ڵ دایكی ساڵێك له به‌ندیخانه‌ی مووسڵ بووه، له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان.
ئومێده‌وارم توانیبێتم مافم به‌و مێژووه دابیت، به‌بیر خۆشمان بێنینه‌وه، هیوادارم نه‌وه‌كانی داهاتوو سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینن و زانایان، توێژه‌ران، نووسه‌ران بتوانن كه‌م وكوڕییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن، چونكه به‌شێكه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
به‌نیسبه‌ت دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ك دوێنێ باسمكرد، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌نگاوێكی باشه، تا حه‌دێك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، مادام نیه‌تێكی باش هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ئه‌مه له هه‌مووی گرنگتره.
سه‌باره‌ت به كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌بێت له‌كاتی خۆی رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌و كاته‌مان پێ باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه رابگه‌یه‌نیین، زۆر به‌جدیمانه، ده‌مانه‌وێت ناو ماڵی كورد رێكبخریته‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شوهه‌وایه بۆ باشه بگۆڕین.
ئیمڕۆ رۆژێكی گرنگیشه، كه رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی شه‌ڕی هه‌ندرێنه، 12ـی 5ـی 1966، كه پیلانیان دانابوو بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بگه‌ن به حاجی ئۆمه‌ران، پیلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت.رۆژێكی مێژووییه.
له دووی ئایار، كه حكومه‌تی عێراق ده‌ستیكردبوو به گفتوگۆ، له بن په‌رده‌ی گفتوگۆ پلاماری هندرێنیاندا، پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ و شه‌هید مه‌لا ئه‌مین، شه‌هید حه‌مه زیاد فه‌قێیانی و عزه‌ت سوله‌یمان به‌گ له به‌ره‌ی هندرێن بوون، تا سه‌ری هندرێن چووبوون، چونكه ئه‌و شه‌وه به‌رپرسێكی زبی شیوعی ژنی ده‌گوازسته‌وه، به‌هه‌لیانزانی و هاتن هندرێنیان گرت و ئیتر دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆز بوو، جه‌نابی بارزانی به ره‌حمه‌تی كاك ئیدریسی فه‌رموو بڕۆ بزانه وه‌زعی جه‌بهه چۆنه، گه‌ر پێویست بوو منیش دێم، ده‌ره‌نجام بروسكه‌ی كرد كه وه‌زعه‌كه زۆر ناخۆشه، ئه‌گه‌ر بێی زۆر زه‌رووره، زۆر جار كاك ئیدریس باسی ده‌كرد، ده‌یگوت ئه‌گه‌ر بزانم رۆحم له كوێدایه، مام وسو دزه‌یی بڵێ رۆحه‌كه بده به من، پێی ده‌ده‌م، چونكه جه‌بهه‌ی زۆزكی رزگاركرد، زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی ئه‌وێ شه‌هید و برینداربوون.
له هیندرێنیش وه‌ك ئیمڕۆ كاتژمێر چوار، هێرشی به‌رامبه‌ر ده‌ستیپێكرد، پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌یان بینی، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌ی شۆڕش، به‌ڵام مێژوو و حه‌قیقه‌ت چۆنه ده‌بێت بیڵێت، به‌تایبه‌تی كه‌مال نو‌عمان (ملازم خدر) كه ئێستا فه‌رقیشه پێی ده‌ڵێن مولازم خدر. ئیتر لیوای چوار ته‌فروتوونا بوو، كه وایكرد ده‌ست به گفتوگۆ بكرێته‌وه.
پاشان رۆژی له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هه‌ڤاڵه‌كانی، جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد میران، دیسان له‌یلا قاسم كه وه‌ك كچێك نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بنووسه سزاكه‌ت ئاسان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه له سێداره ده‌ده‌ین، گوتی من له سێداره‌م پێخۆشتره نه‌وه‌ك نامه بۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بنووسم. گوتی، من نامه بۆ بارزانی و میللته‌كه‌م ده‌نووسم داوای لێبوردنیان لیده‌كه‌م نه‌وه‌ك ئه‌ركی خۆم به باشی به‌جێ نه‌گه‌یاندبێ.
میلله‌تی كورد خاوه‌نی مێژووێكی گه‌وره‌یه، لام سه‌یره هه‌ندێ قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست ده‌یانه‌وێت ئه‌م مێژووه بشێوێنن.
ئومێده‌وارم هه‌موومان به‌خۆماندا بچینه‌وه، بۆ پره‌نسیپه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
گوندی بارزان 16 جار یان داگیركراوه، یان سووتێندراوه، یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1892 تاكو 1987.
بۆیه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕو قه‌زییه‌یه‌كت هه‌بی، قه‌ت ماندوو نابیت.
ئومێده‌وارم ئه‌و مێژووه بۆ نه‌وه‌كانی دیكه بگوازینه‌وه.
داوایه‌كی دیكه‌م هه‌یه له ئێوه، حوكمدان له‌سه‌ر مێژووی بارزان، له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان و پاكی شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د بكه‌ن، له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌لا مستافا، كه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و رێبازه بكه‌ن، له‌سه‌ر ئێمه مه‌یكه‌ن.