لە 14ـی ئایاردا گرنگترین هەڵبژاردن لە مێژووی تورکیا بەڕێوەدەچێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو
رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو

K24 - هەولێر:

لە 14ـی ئایار، هاووڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا بەشداری لە گرنگترین رووداوی سیاسیی ئەمساڵی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و 600 نوێنەر بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

کێبڕکێی سەرۆکایەتی لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هاوپەیمانی کۆمار و کەمال کڵچدارئۆغڵو لە هاوپەیمانی میللـەت چڕبووەتەوە بۆ گەیشتن بە کۆشکی چانکایە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لەسەر کورسی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دابنیشێت.

هەرچی کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانییە، 24 پارتی سیاسی و 121 کاندیدی سەربەخۆ و پێنج هاوپەیمانی، هەوڵی بەدەستهێنانی پشکی خۆیان دەدەن لەو 600 کورسییەی پەرلەمانی تورکیا کە بەسەر 87 بازنەی هەڵبژاردن لە هەر 81 پارێزگاکەی ئەو وڵاتە دابەشکراوە.

لەم ڤیدۆیەدا کۆڤان عیزەت، زانیاری ورد لەبارەی هاوپەیمانییەکان و کێبڕکێی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بەگشتی دەخاتەڕوو.