گرافیک.. هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

K24 – هەولێر

رۆژی 14ی ئایاری 2023، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت.

لە پەرلەمانی تورکیا 600 کورسی هەیە، 23 کورسی بەتاڵە، بەشێکیان پارێزبەندیان لەسەرە و هەندێکی دیکەشیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بۆیە ئێستا 577 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی تورکیا هەن، هەر پارتێک بۆ ئەوەی بچێتە پەرلەمانی تورکیا پێویستە بەربەستی یاسای %7 تێپەڕێنێت واتا سەدا 7ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، پێشتر ئەو رێژەیە %10 بوو.

کەمترین مووچەی پەرلەمانتارانی تورکیا 3 هەزار و 170 دۆلارە و زۆرترین مووچە 3 هەزار و 963 دۆلارە.

هەر یەک لە ئاکپارتی، هەدەپە، جەهەپە، مەهەپە و ئی پارتی پەرلەمانی ئێستای تورکیایان پێکهێناوە.