لە ئەڵمانیا پەردە لەسەر سێیەمین پەیکەری بڕۆنزی سامان هیدایەت لا دەدرێت

K24 - هەولێر

هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد (سامان هیدایەت) دوای جێهێشتنی وڵات و رووکردنە وڵاتی ئەڵمانیا، دوێنی کۆتایی بە سێیەم پەیکەری بڕۆنزی خۆی هێنا، کە بە هاوکاری شارەوانی مونهایم دروستکراوە و لە پشووتریشدا پەیکەری (هاوارێک بۆ ئازادی) ئەڵمانەکانی هێنایە هێژان.

(سامان هیدایەت) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پڕۆژە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: پەیکەرە نوێیەکەم لەژێر ناوی (خۆراکی روح)ـە و لە بڕۆنز دروستکراوە و تەواوی خەرجی ئەو پەیکەرەش لە ئەستۆی شارەوانی مونهایم بووە و بەپێی رێککەوتنی نێوان من و شارەوانی ئەم شارە، رۆژی 24ـی ئەم مانگە بە رێوڕەسمێک، کە گەورە پەیکەرتاش و هونەرمەند و کەسەیاتیەکانی ئەم وڵاتە ئامادە دەبن پەردە لەسەر پەیکەری (خۆراکی روح) بە پارچە موزیکێکی هونەرمەند (شێرکۆ سەڵاحەدین) لادەدرێت.

.