بۆ کنە و پشکنین تیمێكی شوێنهوارناسی بهریتانی له گهرمیانن
K24 - هەولێر:
شوێنهوارناسێكی بهریتانی بۆ كنه و پشكنین له گهرمیانه و دهڵێت: "کۆمەڵێک شوێنەوار له گهرمیان ههن، کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان دەگەرێتەوە و تەمەنیان نزیکەی پێنج ههزار ساڵە".
دانێاڵ کالی باری شوێنهوارناس، لە زانکۆی گلاسکۆی بەریتانیاوە هاتووەتە گەرمیان، تا کار لە ناوچەی کورەی شۆینەواری گەرمیان بکات.
دانێاڵ لەگەڵ تیمێکی پسپۆڕی شارەزای شۆینەواری بەپێی ڕیکەوتنیك لەگەڵ شۆینەواری گەرمیان کنە و پشکنین لەم شۆینەوارە مێژوویە دەکات، کە هەرگیز پێشتر نەیانزانیوە ئەم ناوچەیە ئەوەندە گرنگە لە رووی شۆینەوارییهوه.
دانێاڵ به كوردستان24ـی راگهیاند، من لە زانکۆی گلاسگۆی بەریتانیاوە هاتووم، نزیکەی 10 ساڵ دەبێت لە ناوچەی گەرمیان کاردەکەین، لە ساڵی 2013 دەستمان بەکارکردن کرد، تیمەکەمان پێکهاتووە لە چەندین شوێنەوارناس و شارەزای سەر بە زانکۆی گلاسکۆ.
دهشڵێت: "ماوەی چوار ساڵ دەبێت کار لەم ناوچەیە دەکەین کە ناوی شاخی کۆرە، یەکەم جار بەهۆی ئاسەواری تاڵانکردنەوە ئەم شوێنەوارەمان دۆزییەوە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەشی لێ ئاگادار کرابووەوە و ئەوانیش گرنگی شوێنەکەیان بۆ ئێمە روونکردەوە، لەو کاتەوە دەستمان بە کارکردن کردووە، کۆمەڵێک شوێنەوار دۆزراونهوه کە مێژووەکەیان دەگەرێتەوە سەردەمی سۆمەرییەکان و تەمەنیان نزیکەی پێنج ههزار ساڵە".
ههروهها ئەلیس پالی پۆس پسۆڕی دۆزینەوەی شۆینەوار به كوردستان24ـی گوت: "ئێمە شوێنەکان و هێلکارییەکان جیادەکەینەوە و دواتر یەک بە یەک ڕووپێویان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی ببینین چی لە ژێرەوەدا هەیە".