زێلینسكی دووباره باس له درۆنه ئێرانییه‌كان ده‌كات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا لە رۆماوە جارێکی باسی درۆنە ئێرانیەکان دەکات و رایگەیاند، تەنیا دوێنێ شەو و لە ماوەی حەوت کاتژمێردا 17 درۆنی ئێرانیان خستوونەتە خوارەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە رۆما، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگه‌یاند، درۆنە ئێرانیەکان لەجۆری شاهید بوون و رووسیا لەرێگەیانەوە قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخانی وڵاتەکەمان وێران دەکات.
سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: تەنیا لە حەوت کاتژمێردا ئەمشەو واتە لە نیوەشەوەوە تا کاتژمێر حەوتی ئەم بەیانییە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان ژنان و پیاوانی ئۆکرانیا 17 درۆنیان خستوونەتە خوارەوە".
ده‌شڵێت: "درۆنەکان شاهیدی ئێرانی بوون و رووسیا لەرێگەیانەوە قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخانی وڵاتەکەمان وێران دەکات".
زێلینسكی له رۆماوه گوتیشی: " تیرۆریستەکان ئەمشەو چەندین هێرشیان لەرێگەی بۆمب و مووشەکەوە ئەنجامداوە و بەداخەوە بەهۆیانەوە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە. ئەمەیە بیرۆکەی رووسیای فێدراڵ بۆ شەڕ".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی ئایاری 2023) ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته رۆما و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پێشوازی لێكرا.
میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زێلینسكی له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان كۆده‌بێته‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.