سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەمال مورتکە دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەمال مورتکە دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەمال مورتکە دەکات

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەمال مورتکە دەکات بۆ کۆچی دوایی باوکی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا جەمال مورتکە کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی و تێیدا هاتووە: بەڕێز مامۆستا جەمال مورتکە، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی عوسمان مورتکەیی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیی بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە حاجی عوسمان مورتکەیی، کە دەکاتە باوکی جەمال مورتکە سەرپەرشتیاری هێزی پاراستنی هەولێر و لیوا سەردار مورتکە، کۆچی دواییکرد.