تەنیا کەریم: بە پیشەسازی پەیکەرتاشی فیلمەکانم بەرهەم دێنم

"خەونێکی پڕ لە ڕۆمانسیەت دەکات بە کەرەستەی فیلمێکی نوێ"
تەنیا کەریم لەکاتی وێنەگرتنی کارێکی هونەری
تەنیا کەریم لەکاتی وێنەگرتنی کارێکی هونەری

K24 – هەولێر:

دەرهێنەر (تەنیا کەریم) دوای بەرهەم هێنانی فیلمی مێژوویی کچی کافرۆش و لالش، ئێستا سەرگەرمی هونەرێکی جیاوازە، ئەویش هونەری پەیکەرتاشی و دروستکردنی نافورە و تابلۆی لە بەردتاشراوە.

سەبارەت بە دوورکەوتنەوەشی لە کاری فیلمسازی و رووکردنە پەیکەرتاشی بە کوردستان24ـی راگەیاند، هونەری پەیکەرتاشی بەشێکە لە سینەما و ناوبانگێکی نوێی بۆ من پەیدا کردووە، هاوکات دەتوانم لە رێگەی تابلۆ لە بەرد تاشراوەکان و نافوورەکانمدا داهاتێک بۆ خۆم پەیدا بکەم و بیرۆکەی نوێ بۆ کورتە فیلمێک گەڵاڵە بکەم و لەپاڵ ئەوەشدا بیکەم بە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆم وەک هونەرمەندێک.

تەنیا کەریم، لە درێژەی قسەکانیدا بۆ یەکەم جار بۆ کوردستان24ـی ئاشکراکرد، کە ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی کورتە فیلمێکی نوێیە بە ناونیشانی (موژدە)، ناوەڕۆکی ئەو فیلمەش باس لە خەونی کچە شۆخێکی هونەرمەند و پڕ لە خەون بۆ دنیای سینەما دەکات و لە کاتی دانانی لۆکەیشنی فیلمێکی دا، فڕۆکەیەکی جەنگی بۆردومانی ناوچەکەیان دەکات و لە ترسی بۆردومانەکاندا لە چاڵێکدا خۆی حەشار دەدات و خەوی لێدەکەوت و خەون بە ئەویندارەکەیەوە دەبینێت و دەکەونە نێو دنیای پڕ لە رۆمانسیەتی خۆیان لە پڕ لە خەوەکەیدا بە ئاگا دێتەوە نه ئەویندارەکەی دەبینێتەوە نە باوەشی پڕ لە رۆمانسیەتدا.

0
0
0
0