میسر بەنێوەندگیرییەک ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان راگەیاند
K24 - هەولێر:
له چهند رۆژی رابردوودا، جارێكی دیكه گرژی و ئاڵۆزی كهوتهوه نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنهوهی جیهادی فهڵهستینی، كه له ئهنجامی ئهو ئاڵۆزییانهدا بههۆی مووشهكبارانكردنی غهززه لهلایهن سوپای ئیسرائیلهوه، نزیكهی 20 فهڵهستینی كوژران و زیاتر له 40ـی دیكهیش بریندار بوون، هاوكات بزووتنهوهی جیهاد خێوهتگایهكی ئیسرائیلی مووشهكباران كرد و بههۆیهوه ژمارهیهك ئیسرائیلی بریندار بوون.
دواتر میسر له میانی دهستپێشخهرییهكهوه بۆ راگرتنی ئهو ئاڵۆزییانه، لەسەر ڕەزامەندی هەردوولا، وەستانی شەڕی لهنێوان ههردوولادا ڕاگەیاند، كە لە كاتژمێر 10ـی شەوی 13 ئایاری 2023 كهوته بواری جێبەجێكردنەوە.
به گهڕانهوه بۆ مێژوو، دهردهكهوێ ئهو ئاڵۆزی و شهڕ و پێكدادانانه، تازە نییە، بەڵكو درێژكراوەی چەندین شەڕ و وێرانكاری پێشووترە، كە لەلایەن فەڵەستینی و ئیسرائیلییەكانەوە ڕوویان داوە.
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948، شەڕ و ناكۆكی نێوان دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەستیپێكرد، تا لە ساڵی 1978 ئەنوەر سادات، سەرۆككۆماری ئەو كاتی میسر بە سەردانێكی چاوەڕوان نەكراو گەیشتە تەلئەبیبی پایتهختی ئیسرائیل و لەلایەن بهرپرسان و سهركردهكانی ئیسرائیلەوە پێشوازی لێ كرا.
سەردانەكەی سادات بووە هۆی گەڕانەوەی بیابانی سینا بۆ میسر، هەروەها هاوكێشەی سیاسی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست گۆڕی و دۆسیەی فەڵەستینی بردە قۆناغێكی دیكە، بەوەی ئیدی دەبێت لەمەودوا زۆربەی وڵاتانی عەرەبی چاویان لەبەرژەوەندی خۆیان بێ و لەسەر دۆزی فەڵەستینییەكان ڕاناوەستن، ئەمەش یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كە وایكرد لە پاش چەندین دانوستاندنی نهێنی لەنێوان ڕێكخراوی (فەتح)ـی فەڵەستنی بە سەرۆكایەتی یاسر عەرەفات و ئیسرائلییەكان لە ساڵی 1993 لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بگەنە ڕێكەوتن، كە دواتر بە ڕێكەوتنامەی ئۆسلۆ ناسرا.
بەپێی ڕێكەوتنامەی ئۆسلۆ دەسەڵاتی فەڵەستنی دامەزرا، كە پایتەختەكەی ڕامەڵایە و ئیدارەی كەناری خۆرئاوا و غەززە دەكات، بەڵام دواتر بەهۆی ناكۆكی نێوماڵی فەڵەستنی، بزووتنەوەی حەماس دەستی بەسەر كەرتی عەززەدا گرت و ڕێكخراوی فەتح دەسەڵاتی بەسەر غەززەدا نەما، لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی حەماس و هێزە چەكدارە فەڵەستینییەكانی دیكەی ناو كەرتی غەززە تائێستایش دان بە شەرعیەتی دەوڵەتی فەڵەستینیدا نانێن و بە هێزێكی داگیركەری ناودەبەن، بەمەیش بەردەوام ڕووی چەكەكانی سوپای ئیسرائیلی و هێزەكانی بەرەنگاری فەڵەستنی لێكدییە و حكومەتی ئیسرائیل بۆ نزیكەی دوو دەیە دەبێت، گوشارێكی ئابووری توندی خستووهتە سەر كەرتەكە.
لەو ماوەیەدا چەندین شەڕی وێرانكەر و ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە دژی یەكدی بەڕێوەچووە، هەرجارێكیش، كە شەڕ ڕوودەدات هەردوولا بە تەكتیك و چەكی نوێوە دێنە گۆڕەپانهكه، كە هەردەم جێگای سەرنجی شارەزایانی بواری سەربازی بووە، بەتایبەت بوونی توانای هێزی مووشەكی لەلایەن هێزە فەڵەستیینیەكان، كە خاڵی هەرە بەهێزییانە لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل.
لهلایهكی دیكهوه دەزگای هەواڵگری میسری بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ هەردوولا، ڕۆڵی ناوبژیكەر دەبینێت لەنێوانیاندا بۆ وەستانی شەڕ. لە ئێستادا ئاگربهست راگهیهندراوه و شهڕ وهستاوه، بهڵام خودی كێشەی فەڵەستنی وئیسرائیلییەكان دیار نییه، تا كهی بهردهوام دهبێت و له شهڕ و پێكدادانی یهكتری ماندوو دهبن و ژیانێكی نوێ لهنێوانیاندا دروست دهبێت؟