سەنتەری ئاڵا رێوڕەسمێکی بۆ ناساندنی کتێبی "هەراسان بەسەرهاتی پێشمەرگەیەک" رێکخست

هاوار بانیخێڵانی و بەشێک لە ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە
هاوار بانیخێڵانی و بەشێک لە ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە

K24 - هەولێر:

سەنتەری رۆشنبیری ئاڵا رێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ ناساندنی کتێبی "هەراسان بەسەرهاتی پێشمەرگەیەک" رێکخست، کە لە نووسینی هاوار بانیخێڵانیـیە و ناوەڕۆکی کتێبەکەش باس لە ژیان و بەرخودانی پێشمەرگە و ئازاری قارەمانانی نیشتمان دەکات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (14ــی ئایاری 2023)،هاوار بانیخێڵانی، لە رێوڕەسمەکەدا باسی لە سەردەمی شاخ و ئازارەکانی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا  کرد، هەروەها  باسی رۆڵی کاریگەریی هاوڕێ پێشمەرگەکان و خەباتی بێوچانی ئەو هێزە کرد.

لە چوارچێوەی ئەم رێوڕەسمەدا حەمید قەڵادزەیی نووسەر و شاعیر و هاوڕێی نزیکی هاوار بنایخێڵانی،  رامانێکی بۆ کتێبەکە کرد و بەشێک لە یادگارییەکانی ژیانی پێشمەرگە و چەند گرتەیەکی مێژوویی لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە خستەڕوو.

حەمید قەڵادزەیی، نووسەر و شاعیر، بە کوردستان24ــی راگەیاند، کتێبی (هەراسان بەسەرهاتی پێشمەرگەیەک)،  گێڕانەوەی چیرۆکەکانی پێشمەرگایەتی هاوار بانیخێڵانیـە و گوزارشتە لە رووداوەکانی پێشمەرگایەتی و هەلومەرجە دژوارەکان و خۆڕاگری پێشمەرگە دەکات.

کتێبی هەراسان، لە 208 لاپەڕەی قەبارە مامناوەندی پێکهاتووە و تیراژی 1000 دانەیە، لەلایەن دەزگای ئینسکلۆپیدیای PDFچاپکراوە.

2
ک
ا
.
0